بڕۆنۆ ده‌یه‌وێت هه‌نگاوه‌كانی كریستیانۆ هه‌ڵبگرێت
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵه‌كانی میدیایه‌كانی عه‌ره‌بی، ره‌نگه بڕۆنۆ فێرناندێز ناوه‌راستكاری پۆرتوگالی هه‌نگاوه‌كانی كریستیانۆی هاونیشتیمانی هه‌ڵبگرێت بە گرێبەستێکی خەیاڵی ڕوو لە خولی سعوودیە بکات.
رۆژنامه‌ی (الیوم)ـی سعوودیه ئاشكرای كردووه یه‌كێك له یانه‌كانی خولی رۆشن ئۆفه‌رێكی به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی بڕۆنۆ فێرناندێزی كاپتنی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی كردووه.
هه‌مان سه‌رچاوه هێمای بۆ ئه‌وه كردووه له چه‌ند رۆژی داهاتوو یانه‌كانی سعوودیه به فه‌رمی گفتووگۆیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌ست پێده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی بڕۆنۆ فێرناندێزی پۆرتوگالی، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا ئێستا بڕۆنۆ به یه‌كێك له كاراكته‌ره سه‌ره‌كی و كاریگه‌ره‌كانی پێكهاته‌ی تێن هاگی راهێنه‌ری هۆڵه‌ندی مان یونایتد داده‌نرێت.
به گوێره‌ی به‌شێك له میدیاییه‌كانی سعوودیه، یانه‌ی هیلالی سعوودیه ئه‌و تیپه‌یه كه هه‌وڵده‌دات له هاوینی 2024 بڕۆنۆ بگوازێته‌وه.
بڕۆنۆی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2020 له یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنای پۆرتوگالی به به‌های 65 ملیۆن یۆرۆ روویكرده مان یونایتد، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 201 یاری، 68 گۆڵ و 57 ئاسیستی كرد و گرێبه‌سته‌كه‌شی له 2026 له‌گه‌ڵ مان یوو كۆتایی دێت.