شووتی وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ئاڵای فه‌ڵه‌ستین و چیڕۆكی گه‌لێكی بێده‌وڵه‌ت
K24 – هەولێر:
زیاتر له نیو سه‌ده‌یه چه‌ندین سێمبوڵ و هێما بۆ هاوسۆزی له‌گه‌ڵ دۆزی فه‌ڵه‌ستین و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌كار دێت، له‌وانه كۆفی فه‌ڵه‌ستینی، داری زه‌یتوون و شووتی، دوای چه‌ند ساڵێك له ونبوونی ئه‌و سێمبۆڵ و هێمایانه، جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس و رووداوه مرۆییه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه، ئه‌م سێمبۆڵ و هێمایانه و چه‌ندینی دیكه‌ش له شێوه‌ی جیاجیا ده‌ركه‌وتنه‌وه و له‌سه‌ر ئاستی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كاری هونه‌ری له سه‌ر‌تاسه‌ری جیهان بۆ پاڵپشتیكردنی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان خۆیان نمایش كرده‌وه.
شووتی فه‌ڵه‌ستینی یه‌كێكه له سێمبۆڵ و هێما هه‌ره دیار و باوه‌كان كه وه‌ك هاوسۆزییه‌ك، په‌یوه‌ست به دۆزی فه‌ڵه‌ستین ده‌كرێت. بۆ یه‌كه‌م جار شووتی له دوای جه‌نگی شه‌ش رۆژه‌ی حوزه‌یرانی 1967 بووه سێمبۆڵێك بۆ دۆزی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌ناری رۆژئاوا و كه‌رتی غه‌ززه‌دا گرت و قودسی رۆژهه‌ڵاتیشی خسته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی، ئه‌و كات ئیسرائیل هه‌ڵكردنی ئاڵای فه‌ڵه‌ستینی له كه‌ناری رۆژئاوا و كه‌رتی غه‌ززه به تاوان ناساند و سزای هه‌ر كه‌سی ده‌دا ئه‌و ئاڵایه هه‌ڵبكات.
فه‌ڵه‌ستییه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه و كه‌ناری رۆژئاوادا به ناچاری و له بری ئاڵاكه‌یان شووتیان وه‌ك سێمبۆڵ و هێمای خه‌بات و به‌رخۆدان به‌كار هێنا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاڵای فه‌ڵه‌ستین هه‌مان ره‌نگی شووتی "سه‌وز، سوور و ره‌شی" له‌خۆگرتووه.
سلێمان مه‌نسوور یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده وێنه‌كێشه‌كانی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ساڵی 1980 به‌شداری له پیشانگایه‌كی گه‌له‌ری له رامه‌ڵڵا كردووه، كه كاره هونه‌رییه‌كانی ئه‌و و نه‌بیل عه‌نانی و عیسام به‌در و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ی تێدا خرابووه‌ڕوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كاره‌كانیاندا سێمبۆڵ و هێماكانی هاوشێوه‌ی ئاڵای فه‌ڵه‌ستینیان به‌كار هێنابوو له‌وانه‌ش شووتی وه‌ك هێمایه‌كی ئاڵته‌رناتیڤ، به‌رپرسانی ئیسرائیلی پیشانگاكه‌یان راگرتووه.
هونه‌رمه‌ند خالید حۆرانی ساڵی 2007 به نووسینێكی هونه‌ری به‌شداری له كتێبی "ئه‌تڵه‌سی خودی فه‌ڵه‌ستین" كردووه كه تێیدا چیرۆكی "شووتی فه‌ڵه‌ستینی" باس كردووه، پاشان له ساڵی 2013 نووسینه‌كه‌ی جیاكردووه‌ته‌وه و له كتێبێكدا به ناوی "ره‌نگه‌كانی ئاڵای فه‌ڵه‌ستین" بڵاوكرده‌وه.
هه‌روه‌ها ساڵی 2021 جارێكی دیكه، شووتی وه‌ك هێما به‌كار هاته‌وه، كاتێك دادگای ئیسرائیل بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و خانه‌واده فه‌ڵه‌ستینییانه‌ی دا كه له گه‌ڕه‌كی شێخ جه‌راح له قودسی رۆژهه‌ڵات نیشته‌جێ بوون، بۆ ئه‌وه‌ی بوار بۆ فراوانكردنی كۆمه‌ڵگه جووله‌كه‌نیشه‌كان بڕه‌خسێنێت.
ئیتمار بن غه‌فیر، وه‌زیری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل له كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا رێگه‌ی به پۆلیسی ئیسرائیل دا ده‌ست به‌سه‌ر ئاڵای فه‌ڵه‌ستیندا بگرێت، پاشان له حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسایه‌ك درا، كه هه‌ڵكردن و نمایشكردنی ئاڵای فه‌ڵه‌ستین له هه‌موو ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ناویشیاندا زانكۆكان كه ده‌وڵه‌ت داراییان دابین ده‌كات، قه‌ده‌غه‌یه.
دواتر رێكخراوی جووڵانه‌وه‌ی میللی (زه‌زیم) وه‌ك رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی ئیسرائیلی دژی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه وه‌ستایه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌زگه‌ی وێنه‌ی شووتیان له 16 ئۆتۆمبێلی كرێ دا و به ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی ته‌لئه‌ڤیڤ سووڕانه‌وه و دروشمی "ئه‌مه ئاڵای فه‌ڵه‌ستین نییه"ـیان ده‌گوته‌وه.
پێشتر ئیسرائیل له ساڵی 1993 سزای سه‌ر به‌كارهێنانی ئاڵای فه‌ڵه‌ستینی له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئۆسلۆ وه‌ك یه‌كه‌م رێككه‌وتننامه‌ی فه‌رمی بۆ كۆتاییهێنان به ململانێی ئیسرائیل – فه‌ڵه‌ستین، هه‌ڵگرت و ئاڵاكه‌ی وه‌ك هێما و سێمبۆڵی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین په‌سند كرد.
زیاتر لە مانگێک تێدەپەڕێت بەسەر هێرشی چەکداری بزووتنەوەی حەماسی فه‌ڵه‌ستینی بۆ سەر ئیسرائیل کە لە ئەنجامدا زیاتر لە 1400 ئیسرائیلی کوژراو و زیاتر له هه‌زار برینداریشی لێ كه‌وته‌وه، هەروەها زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەک بارمتە لەلایەن ئەو بزووتنەوەیەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ئیسرائیل وەکو تۆڵەکردنەوەیەک، زیاتر لە مانگێکە پێگەکانی حەماس لە غەززە بۆردوومان دەکات، ئەمە بێجگە لەو هێرشە زەوینییەی بۆ سەر شارەکە دەستپێکردووە. وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە غەززە دەڵێت، بەهۆی بۆردوومانەکانەوە، زیاتر لە 11 هەزار هاووڵاتی سڤیل کوژراون و زیاتر لە 30 هەزاری دیکەش بریندارن.
هاوکات تەندروستیی غەززە ئاشکرایکردووە، لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 135 دامەزراوەی تەندروستی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بە ئامانج گیراون و 23 نەخۆشخانەش لەکارکەوتوون.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسان و گه‌رمبوونی ئه‌و جه‌نگه نوێیه، جارێكی دیكه شووتی وه‌ك هێما و سێمبۆڵێك تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و چالاكییه مرۆییه‌كانی ته‌نیوه.