مه‌ریوان قه‌ره‌نی: پێویسته قه‌ره‌بووی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی تیرۆر بكرێته‌وه
K24 – هەولێر:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی، رایده‌گه‌یه‌نێت، مادده‌ی 14ـی ده‌ستووری عێراق، كۆمه‌ڵێك ئه‌ركی ده‌ستووری خستووه‌ته سه‌ر حكومه‌تی عێراق، كه جیاكاری نه‌كردنه له نێوان ره‌گه‌ز، نه‌ته‌وه و هاووڵاتیانی عێراقی. هاوكات گوتیشی: له‌مادده‌ی 132 ده‌ستوور هاتووه، پێویسته قه‌ره‌بووی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی تیرۆر بكرێته‌وه.
هاوكات ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش به‌رگری له كه‌ركووك كرد، پێشمه‌رگه بوو، ده‌بێت كه‌سوكاریان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه".
مەریوان قەرەنی ئەندامی پەرلەمانی عێراق - فراكسیۆنی پارتی، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، له‌كاتی شه‌ڕی داعش پێشمه‌رگه به‌رگری له‌و ناوچانه كرد، كه داعش كۆنترۆڵی كردبوون و هه‌روه‌ها به‌شێكیش بوون له رزگاركردنی ئه‌و ناوچانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێشتر راكان جبووری پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك، نووسراوێكی ئاراسته‌ی حكومه‌تی عێراق كردووه و داوای دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی بۆ سوپای عێراقی كردووه و پێشمه‌رگه‌ی له‌و بابه‌ته جیا كردووه‌ته‌وه، بۆیه ئێمه ئه‌مڕۆ له رێگه‌ی نووسراوێكه‌وه كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقمان كرد، تێیدا داوامانكردووه ئه‌و بابه‌ته پێشمه‌رگه‌ش بگرێته‌وه، خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێشتر به هه‌زاران دێهاتی كوردستان له‌لایه‌ن رژێمی به‌عس تێكدران، تاكو ئێستا قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه، جیا له‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار كورد ئه‌نفال كراون، قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه، كه حكومه‌تی عێراق ئه‌و ئه‌ركانه‌ی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان جێبه‌جێ نه‌كردووه.
دووپاتیشیكرده‌وه، پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به درێژایی هه‌زاران كیلۆمه‌تر ئه‌و شوێنانه‌ی پاراست، كه داعش هه‌وڵیدا داگیریان بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته قوربانی زۆری دا، بۆیه كه‌سوكاری ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه له شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر شه‌هیدبوون، تا ئێستا قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه.
گوتیشی: ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش به‌رگری له كه‌ركووك كرد، پێشمه‌رگه بووه، ئه‌گه‌ر به‌راورد به رێژه‌ی شه‌هیدبوون بكه‌ین، ژماره‌ی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه زیاتره له سوپای عێراقی.
لە ماوەی سێ ساڵدا، هێزەكانی پێشمەرگە بە درێژایی ڕووبەری سەدان كیلۆمەتر، دژی توندوتیژییەكانی داعش وەستایه‌وه، ئەگەر ئەو بەرگرییە قارەمانانەی پێشمەرگە نەبوایە، دوای شكستی سوپای عێراق لە مووسڵ و شوێنەكانی تر، ئەوەی بەسەر ئێزیدییەكاندا هات، بەسەر كەركووك و سلێمانی و هەولێر و شوێنەكانی دیكه‌ی كوردستاندا دەهات.
داعش، لەپاڵ شەڕی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان، رووبەڕووی پێكهاتە و نەتەوە و ئایینە جیاوازەكان بووەوە، هەر كەسێك پابەندی رێككار و حوكمی ئەوان نەبووایە، جگە لەوانەی بە دڕەندەترین شێواز دەكوژراو، ژنان و كچانیش دەكرانە كۆیلە.