گرنگی به‌ڕێوه‌چوونی کۆڕبەندی مێپس لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک
K24 – هەولێر:
کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە (مێپس) رۆژی یه‌كشه‌ممه 19ـی تشرینی دووه‌می 2023، لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک بە بەشداری زیاتر لە 150 کەسایەتی سیاسی و شارەزای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت و کوردستان24 سپۆنسەری میدیایی دەکات.
بۆ تاووتوێكردنی گرنگی ئه‌م كۆڕبه‌نده و هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوه‌ڕۆك، كات و شوێنه‌كه‌ی نه‌خاسمه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پێشهات و رووداو له‌سه‌ر ئاستی عێراق، ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان، ژینۆ محه‌ممه‌د له كوردستان24ـوه دیبه‌یتێكی له شاری دهۆك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك ئه‌نجام داوه و هه‌ر یه‌كێكیان له رووی پسپۆڕییه‌كانیانه‌وه بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به بایه‌خی كۆڕبه‌نده‌كه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
سەرمەد مەجید، مامۆستا و بەڕێوەبەری گشتی کاروباری یاسایی لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان رایگه‌یاند، مێپس یه‌كێكه له كۆڕبه‌نده گرنگه‌كانی ناوچه‌كه كه له دهۆك و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، نه‌خاسمه كه گفتوگۆكانی سنووره ناوخۆییه‌كان ده‌به‌زێنێت و ده‌چێته سه‌ر باسكردن و هه‌ڵسه‌نگاندن و گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنی پرسه هه‌رێمی، ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان، به‌مه‌ش سه‌نگی راسته‌قینه‌ی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان و كۆڕبه‌نده‌كانی به ته‌واوه‌تی به‌ده‌رده‌كه‌ون و ئه‌نجامه‌كانی قورسایی خۆیان ده‌بێت.
سەرمەد مەجید پێی وابوو، مێپس كاریگه‌رییه‌كی به‌هێزی ده‌بێت له‌سه‌ر گرنگترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی له ئێستادا له‌سه‌ر ئاستی جیهان قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت. جه‌ختیشیكرده‌وه سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان پایه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ناوچه‌كه هه‌یه، كه له‌و سۆنگه‌یه‌وه زۆربه‌ی میوانه بیانییه‌كان ئاماده‌بوونه به‌شداری له كۆڕبه‌نده‌كه بكه‌ن و بۆچوونه‌كانیان بخه‌نه‌ڕوو، به‌تایبه‌ت سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان له رووی ئاسایشه‌وه له ئێستا كه ناوچه‌كه له كوڵاندایه، ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌تێكی به‌هێزه بۆ پاراستن و به‌رده‌وامیدان به‌و سه‌قامگیرییه.
ئه‌ژین سەعدی، مامۆستا و بەڕێوەبەری بەشی پلاندانانی زانکۆی ئەمریکی کوردستان بۆچوونی وابوو مێپس له ئێستا كه ناوچه‌كه به بارودۆخێكی نائارام و هه‌ستیار تێده‌په‌ڕێت سه‌رنجی هه‌مووان ده‌خاته سه‌ر خۆی، به‌شێوه‌یه‌ك به ناوچه‌كه و جیهان ده‌ڵێت زانكۆیه‌ك له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه كه ده‌كه‌وێته هه‌رێمێكی ئارام، هه‌مووان له خۆی كۆده‌كاته‌وه به‌یه‌كه‌وه و به به‌شداری بۆچوونه جیاوازه‌كان، گفتوگۆ له‌باره‌ی رووداو و پێشهات و پرسه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌ژین سەعدی ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، كه میوانان و به‌شداربووانی كۆڕبه‌ندی مێپس كه له ده‌ره‌وه دێن، له‌میانی ئه‌و به‌شداریكردنه‌یان بایه‌خی هه‌رێمی كوردستان له رووی سه‌قامگیری و كولتووری فره‌یی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و پێشكه‌وتنی سیاسی و ئابووری و بازرگانی و كه‌رته جیاوازه‌كانی دیكه‌یان بۆ روون ده‌بێته‌وه و له نزیكه‌وه چاویان به كه‌توار (واقیع)ـه‌كه ده‌كه‌وێت و دیدگه و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان زیاتر چڕ ده‌كه‌نه‌وه و خوێندنه‌وه‌یان سه‌باره‌ت به هه‌رێمه‌كه ئه‌رێنیتر ده‌بێت.
دیروار زاویتەیی، مامۆستای خوێندنی نێودەوڵەتی لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، هه‌ر وڵات و هه‌رێم و قه‌واره‌یه‌كی سیاسی پێویستی به بوونی دیپلۆماسییه‌تێكی گشتی هه‌یه، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا مێپس ده‌توانێت رووخساری ئه‌و دیپلۆماسییه‌ته گشتییه به ده‌ره‌وه نیشان بدات و پێی بناسێنێت. ته‌نانه‌ت یه‌كێك له ئه‌رك و میكانیزمه‌كانی دیپلۆماسییه‌تی گشتی بریتییه له جواننیشاندانی ئابووری، ئاسایش، په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و ته‌واوی سێكته‌ره‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه و حكومه‌ته‌كان، به‌م شێوه‌یه مێپس ئه‌و وێستگه گرنگه ده‌بێت بۆ ناساندنی ئه‌رك و میكانیزمه‌كانی دیپلۆماسیه‌تی گشتی له هه‌رێمی كوردستان.
دیروار زاویتەیی سه‌باره‌ت به كاریگه‌ریی سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له كه‌نداو و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، به‌شداریكردنی ئه‌و سه‌ركرده عه‌ره‌بییه‌كانی كه‌نداو ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان خودان پێگه‌یه‌كی به‌هێز و ستراتیژییه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌دا و ده‌توانێت رۆڵی گرنگ له به‌یه‌كه‌وه‌كۆكردنه‌وه‌ی بۆچوونه جیاوازه‌كان به ئامانجی گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بگێڕێت.
به‌شێكی دیكه‌ی دیبه‌یته‌كه تایبه‌ت بوو به هه‌ڵسه‌نگاندن و سه‌رنجه‌كانی قوتابیانی به‌شداربووی دیبه‌یته‌كه و پێیان وابوو، خودی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان خاوه‌نی سه‌نگێكه له هه‌رێمی كوردستان و له توانای دایه ببێته وێستگه‌یه‌ك بۆ به‌یه‌كگه‌یاندنی ده‌نگه هاوڕا و دژه‌كان له یه‌ك كاتدا، به‌تایبه‌ت كه له‌م زانكۆیه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش رووخساری ئاشتیخوازانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی، ناوچه‌یی و جیهان نیشان ده‌دات و هه‌مووان له‌و پره‌نسیپه‌ی خۆی دڵنیا ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها قوتابییه به‌شداربووه‌كانی ئه‌م دیبه‌ییته پێیان وابوو، مێپس جگه له رێڕه‌و و ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كه بریتییه له كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازه‌كان و بووه‌ته كه‌رنه‌ڤاڵێك بۆ له‌خۆگرتنی هه‌مووان بۆ گفتوگۆ فراوانه‌كان سه‌باره‌ت به پرسه هه‌نووكه‌یی و ئایینده‌ییه‌كان، هاوكات قوتابیانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان توانیویانه دوای ته‌واوبوونی به‌رنامه‌كانی مێپس، لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌كادیمی له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی گوتار و گفتوگۆكانی ناو كۆڕبه‌نده‌كه بكه‌ن و ئه‌نجامی ورد ده‌ستنیشان بكه‌ن، كه دواتر به سوودی گشتی و هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە مێپس، 19ی ئەم مانگە لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک بە بەشداری زیاتر لە 150 کەسایەتی سیاسی و شارەزای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت، کە کوردستان24 سپۆنسەری میدیایی دەکات.
لە کۆڕبەندەکەدا چەندین پانێلی بەڕێوەدەچن کە تایبەتن بە ئەجێندای چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە بریتی دەبێت لە دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئالنگاری ئەمنی، ئابووری و سیاسی، بارودۆخی ئەمنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گۆڕانەکانی کەشوهەوا و رووبەرووبوونەوەی ئالنگارییەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکان.
کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆڕبەندێکی ساڵانەیە لەلایەن زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک رێکدەخرێت، بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2019 بەڕێوەچوو، ئەمساڵیش چوارەمین کۆڕبەند بەڕێوە دەچێت و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت
لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هوشیاری زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەیان کەسایەتی دیکە بەشداری دەکەن.
لەسەر ئاستی عێراق، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و بەها ئەعرەجی، جێگری پێشووتری سەرۆکوەزیرانی عێراق و چەندین کەسایەتی دیکە لەسەر ئاست و پسپۆری جیاواز بەشدارن لە کۆڕبەندەکە.
لە دیارترین کەسایەتییە نێودەوڵەتییەکانی بەشداربوو لە مێپس 2023، بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا، نازم زەهاوی، وەزیری پێشووی گەنجینەی بەریتانیا، ئالپئارسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا، جێنین هێنس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق و محەممەد مەهدی ئەکەر، وەزیری پێشووتری خۆراک و کشتوکاڵی تورکیا و چەندین کەسایەتی سیاسی، ئەکادیمی و پسپۆر لە بوارەکانی ئاشتی، ئاسایش و تەکنەلۆژیای زانیاری و هتد.