تەندروستی جیهانی: تەنگەنەفەسی لە چین زیادیکردووە

K24 - هەولێر

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، رێژەی تەنگە نەفەسی لە وڵاتی چین لە بەرز بوونەوەدایە.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی، نیگەرانیی خۆی لە زیادبوونی حاڵەتەکانی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان و هەوکردنی سییەکان لە چین دەربڕی و داوای لە دانیشتووانی وڵاتەکە کرد "رێوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر".

ئەو راگەیەندراوەی رێکخراوی تەندروستی نەتەوە یەکگرتووەکان، دوای ئەوە هات کە لە باکووری چین ژمارەی ئەو منداڵانەی تووشی نەخۆشییەکانی هەناسەدان و هەوکردنی سییەکان بوون بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشنیاری ئەوە دەکات کە دانیشتوانی چین "رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بەو نەخۆشییە".

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی راشیگەیاند، دەسەڵاتدارانی چین هۆکاری زیادبوونی نەخۆشییەکانی تەنگەنە فەسی بۆCovid-19  گەڕاندووەتەوە.

ئا: لاڤین عومەر