له‌باره‌ی ئاگربه‌ستی مرۆیی غه‌ززه‌ سه‌در په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در

K24 - هەولێر:

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌ موقاوه‌مه‌ی فه‌ڵه‌ستینی ده‌كات.

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌باره‌ی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی مرۆیی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاگربه‌ستی غه‌ززه‌ سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌یه‌ كه‌ به‌ده‌ستی موقاوه‌مه‌ی فه‌ڵه‌ستینی ده‌نووسرێته‌وه‌‌.

سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی فه‌ڵه‌ستینی توانی دوژمنی ئیسرائیلی زه‌لیل بكات.

 دووپاتیشیده‌كاته‌وه‌ ئیسرائیل وه‌ك دوژمنی هه‌میشه‌ییان ده‌مێنێته‌وه‌ و هه‌رگیز په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌ڤیڤ ئاسایی ناكه‌نه‌وه‌.

هیواخوازیشه‌ ئاشتی به‌رده‌وام بێت و تیرۆر و تاوانكارییه‌كانی ئیسرائیل له‌سه‌ر خه‌ڵكی غه‌ززه‌ دووربكه‌وێته‌وه‌، ده‌شڵێت، بۆ هه‌میشه‌ له‌شه‌ڕ و ئاشتیدا له‌پاڵ به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی فه‌ڵه‌ستینی ده‌وه‌ستنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 24ـی تشرینی دووه‌می 2023) ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس ده‌ستیپێكرد و بڕیاره‌ چوار رۆژ بخایه‌نێت.

چوارشەممەی رابردوو بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل لە غەززە گەیشتنە رێککەوتنێک و ئاگربەستێکیان بۆ ماوەی چوار رۆژ راگەیاند، بەو مەرجەی ئیسرائیل 150 ژن و منداڵ لە زیندانەکانی ئازاد بکات، لە بەرامبەر ئازادکردنی 50 ژن و منداڵی بە بارمتەگیراو لە کەرتی غەززە، هەروەها چوونە ناوەوەی زیاتری یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە.

65785