توێژینەوەیەک: پیاوان زیاتر لە ئافرەتان سوود لە سەرنجراکێشییەکەیان وەردەگرن لەشوێنی کاردا

K24 - هەولێر

دوو کۆمەڵناس کە یەکێکیان لە زانکۆی ئۆسلۆ کاردەکات، ئەوی دیکەشیان لە ئەکادیمیای زانستی پۆڵەندا، ئاماژەیان بەوەدا، لە شوێنی کاردا، پیاوان زیاتر سوودمەند دەبن لە سەرنجڕاکێشییان لە چاو ئافرەتان.

لە توێژینەوەیەکەدا کە لە گۆڤاری (Social Science Quarterly) بڵاوکراوەتەوە، کە ئەلێکسی گۆگۆشڤیلی و گرزیگۆرز پۆلتزاک، باسیان لە داتاکان کردووە و شیکارییان کردووە، ئەمەش بە پشتبەستن بە "لێکۆڵینەوەی نیشتمانی وردی تەندروستی هەرزەکاران".

بەڵگەکان ئەوە پیشان دەدەن کە ئافرەتان زیاتر سوودمەند دەبن لە سەرنجڕاکێشی گشتی لە چاو پیاوان، هەندێک لە لێکۆڵینەوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە رەنگە ئەم جۆرە بەڵگانە بۆ بازاڕی کار بگونجێت، بەڵام هیچیان نەسەلمێنراون.

بەڵام لە توێژینەوە نوێیەکەدا، توێژەران هەوڵیانداوە بگەنە راستییەکان بە لێکۆڵینەوە لەو زانیاریانەی کە لە "لێکۆڵینەوەی وردی نیشتمانی لەسەر تەندروستی هەرزەکاران" وەرگیراون، کە توێژینەوەیەکی درێژخایەنە و لە ئەمەریکا ئەنجامدراوە و ئامانجی بەدواداچوونی گەشەی هەرزەکارانە لەکاتی جوڵەکردنیان تا تەمەنی گەورەیی، هەروەها هەڵسەنگاندن بۆ ئەو هۆکارانە بکەن کە کاریگەرییان لەسەر سەرکەوتن یان شکستیان هەیە.

لەم لێکۆڵینەوە نوێیەدا، گۆگۆشڤیلی و پۆلتزاک تەنها سەرنجیان لەسەر کاریگەری سەرنجڕاکێشی لەسەر دەرچوون لە نمرەدا بوو.

داتاکانی لێکۆڵینەوەی نیشتمانی تەندروستی هەرزەکاران، نمرەی سەرنجڕاکێشی تێدابوو کە خۆبەخشانی دیکەش پۆلێنیان کردبوو. توێژەران ئاستی خەمڵاندنە سەرنجڕاکێشەکانیان بەراورد کرد کە لەلایەن دەیان خۆبەخشەوە بەدەستیان هێنابوو، کە لە تەمەنی 15 ساڵیدا لەگەڵ سەرکەوتنیان لە کاتی گواستنەوەیان بۆ بازاڕی کار. هەروەها توێژەران هەوڵیان داوە هۆکارەکانی دیکە لەبەرچاو بگرن، وەک پاشخانی خێزانی، زیرەکی و تایبەتمەندییەکانی کەسایەتی لە کاتی پێوانەکردنی سەرکەوتن لە بازاڕی کاردا.

توێژەران ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە ئافرەتانی سەرنجڕاکێش سوودێکی کەمیان هەیە بەراورد بەو ئافرەتانەی کە کەمتر سەرنجڕاکێشترن لەوان، لەگەڵ ئەوەشدا، بۆ پیاوەکان، جیاوازیەکە گەورەترە، کە بەڵام سەبارەت بە پیاوان، جیاوازییەکە زیاتر بووە، بەو پێیەی زۆربەی پیاوە سەرنجڕاکێشەکان سەرکەوتووتر بوون لە پیاوانی سەرنجڕاکێشی مامناوەند، هەروەها ئەو گروپەی سەرنجڕاکێشی مامناوەندیان هەبووە، لە بەرامبەردا سەرکەوتووتر بوون لەوانەی کە بە کەمتر سەرنجڕاکێش پۆلێنکراون، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە سەرنجڕاکێشی، لانیکەم لە نێوان پایاواندا، رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە سەرکەوتن لە شوێنی کاردا.

توێژەران دانیان بە گرنگی هەندێک زانیاریدا ناوە، وەک کاریگەری دواکەوتنی تەمەنی باڵغبوون لەسەر هەندێک، هۆکارە نەناسراوەکانی دیکە کە رەنگە کاریگەرییان لەسەر سەرکەوتن هەبێت، هەربۆیە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەنجامەکان.