پارێزگاری بانکی ناوەندی قەبارەی پارەی کاش لە ناوخۆ ئاشکرا دەکات

دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

K24 - هەولێر

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رەتیدەکاتەوە، یەدەگی دیناری عێراقی کەمی کردبێت و جەختیکردەوە، ئەوان وەڵامی داواکارییەکان بۆ دیناری عێراقی دەدەنەوە، یاخود هەر بابەتێکی دیکەی پەیوەست بە دۆلار و دینار، دەشڵێت: قەبارەی پارەی کاش لە ناوخۆ 100 ترلیۆن دینارە.

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، قەبارەی بڕی نەختینەیی یاخود ئەو بڕە نەختینەییەی لە دەرەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت زیاتر لە 100 ترلیۆن دینارە، کە سەدا 70ـی لە نێو مامەڵەدایە.

روونیشی کردەوە، دۆخی دارایی دەوڵەت بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە هاوردە دەبەستێت، ئێستا لە دۆخێکی باشدایە، هۆکارەکەشی بۆ بەرزی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە.

 پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، دووپاتیشی کردەوە، کە گرنگە ئەو داهاتەی نەوت ببێتە دەرفەتێک بۆ پەرەپێدانی سێکتەرەکانی دیکە و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری.