میری کوەیت گەیەندرایە نەخۆشخانە

K24 – هەولێر

بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستی میری کوەیت گەیەندرایە نەخۆشخانە.

محەممەد عەبدوڵڵا وەزیری دیوانی کوەیت، بە ئاژانسی فەرمی کوەیتی رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 29/11/2023، شێخ نەواف ئەحمەد، میری کوەیت، بەهۆی تێکچوو باری تەندروستییەوە، بەپەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، لە دوای چارەسەر و پێدانی دەرمانی پێویست ئێستا تەندروستی جێگیرە.

شێخ نەواف ئەحمەد، لە دوای مردنی برا گەورەکەی لە ساڵی 2020 دەسەڵاتی گرتووەتە دەست وەک جێگرەوەییەکی کاتیی، کە بەردەوامە لەپەیرەوکردنی بەشێک لە دەسەڵاتەکانی میری پێشوو.

لاڤین عومەر