فڕۆکەیەک زەیتی چێشتلێنانی وەک سووتەمەنی بەکارهێناوە بۆ فڕین

K24 - هەولێر

ئەگەر خەریکی ئەوەی خۆت رزگاربکەیت لە زەیتی چێشتلێنانی بەکارهاتوو، لەوانەیە بیرۆکەکەت سەبارەت بەم خووە بگۆڕیت، چونکە ماددە بێسوودەکان لە روانگەی تۆوە، رەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا بەهایەکی زۆری هەبێت، بەڵام بە تەواوی و دوور لە چێشتخانە.

بۆ یەکەمجار فڕۆکەیەکی بازرگانی لە لەندەنەوە بۆ نیویۆرک دەفڕێت و بە بەکارهێنانی سووتەمەنی فڕۆکەوانی، کە بە پلەی یەکەم لە رۆنی بەکارهێنراوی چێشتلێنان و بەرهەمە رووەکییەکان پێکدێت.

مادەەی کیمیایی ئەستر و ترشە، چەورییەکان کە لە زەیتی چێشتلێنانی بەکارهێنراو دەرهێنراون، لەسەدا 88ـی ئەو سووتەمەنییە پێکدەهێنن کە لە گەشتەکەدا بەکارهێنراوە.

بەکارهێنانی ئەو جۆرە سووتەمەنییە پێویستی بە بزوێنەری تایبەت یان هیچ گۆڕانکارییەک لە فڕۆکەکەدا نییە.

بیرۆکەکە زۆر سەرنج راکێشە، بەڵام تێچووی ئامادەکردنی ئەم جۆرە سووتەمەنییە رەنگە وا لە کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان بکات بیر لەوکارە بکەنەوە.

بەڵام لە ئێستادا ئەم سووتەمەنییە تەنها بە بڕێکی کەم بەرهەم دەهێنرێت، بەو پێیەی تێچووی لە نێوان سێ بۆ پێنج هێندەی تێچووی سووتەمەنی ئاسایی فڕۆکەکانە، بۆیە حکومەتی بەریتانیا لەگەڵ بەکارهێنانی ئەم جۆرە سووتەمەنییەدا نییە بۆ فڕۆکەکان.

هۆلی بۆید بۆلاند، جێگری سەرۆکی پەرەپێدانی کۆمپانیاکان لە هێڵی ئاسمانی بەریتانی "ڤێرجن ئەتڵانتیک" بە سکای نیوزی راگەیاند، "ئەمە گەشتێکی سفر دەردانی گازی ژەهراوی نییە، بەڵام بە دڵنیاییەوە دەیسەلمێنێت کە ئامرازی گەورە و دەرفەتی گەورەمان هەیە بۆ کەمکردنەوەی بەرچاوی کاربۆن".

لە هەمان چوارچێوەدا، پرۆفیسۆر گراهام هاچینگز لە زانکۆی کاردیف گوتی: "ئەم گەشتەی ڤێرجین شتێکی باشە، بەڵام پێویستە زۆر روون بین سەبارەت بەو خاڵە بەهێزانەی کە دەبێت چارەسەر بکرێن و تێپەڕێنرێن، ئەگەر بمانەوێت ئەو تەکنەلۆژیا نوێیانە گەورەتر بکەین لە ماوەی چەند دەیەیەکدا.

هێڵە ئاسمانییەکان هیواکانیان بە سووتەمەنی بەردەوام دەبەستنەوە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی دەردانی پاک بە بەراورد بە بەکارهێنانی سووتەمەنی ئاسایی، چونکە هەوڵدەدەن پشتبەستن بە پێکهاتەکانی کاربۆن کەم بکەنەوە، پێش ئەوەی بژاردەی نوێ پەرەپێبدەن کە بە کارەبا و هایدرۆجین کاردەکەن. هەروەها فڕۆکەوانی بازرگانی لە ئێستادا لە 3%ی دەردانی کاربۆنی جیهان پێکدەهێنێت.