پوتن مه‌رسوومێكی نوێی بۆ زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ربازانی له به‌ره‌كانی جه‌نگی دژ به ئۆكرانیا راگه‌یاند
K24 – هەولێر:
شه‌وی رابردوو رووسیا له رێگه‌ی 25 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرشیكرده سه‌ر باشوور و رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا، هێزی ئاسمانی ئۆكرانیاش ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاویكرده‌وه، 18 درۆنی رووسییان له باشووره‌وه خستووه‌ته خواره‌وه و پوتنیش له رێگه‌ی مه‌رسومێكی نوێوه رێژه‌ی سه‌ربازانی له به‌ره‌كانی جه‌نگی دژ به ئۆكرانیا به‌رزكرده‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیری به‌رگری رووسیا سێرگی شویگۆ رایگه‌یاند، له گشت به‌ره‌كانی جه‌نگی دژ به ئۆكرانیا، سوپای رووسیا به‌ره‌و پێش ده‌چێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا مه‌رسوومێكی نوێی ده‌ركرد، تێیدا رێژه‌ی له‌سه‌دا 15ـی سه‌ربازانی له به‌ره‌كانی جه‌نگ زیادكرد و سوپای رووسیاش له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، مه‌رسوومه‌كه‌ی پوتن له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌كانی جه‌نگی ئۆكرانیا و فراوانبوونی به‌رده‌وامی ناتۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
رووسیا به‌رده‌وامه له‌و كرده سه‌ربازییه‌ی كه له فێبرایه‌ری 2022 دژی ئۆكرانیا رایگه‌یاندووه.
به گوێره‌ی مه‌رسوومه‌كه‌ی پوتن 170 هه‌زار سه‌ربازی دیكه ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌كرێن، به‌مجۆره ژماره‌ی سوپای رووسیا ده‌گاته یه‌ك ملیۆن و 320 هه‌زار سه‌رباز.
له‌مباره‌یه‌وه ئۆلێگ ئه‌رتیۆفێسك توێژه‌ری نێوده‌وڵه‌تی له ده‌زگای (فۆڵسك)ـی سه‌ربازی رایگه‌یاند، له به‌رامبه‌ر پشتگیرییه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا له كیێڤ، جه‌نگی ئۆكرانیا وای له مۆسكۆ كردووه، هه‌نگاوی جۆراوجۆر بۆ پارێزگاریكردن له سنووره‌كانی، بگرێته‌به‌ر.
پێشتریش سوپای ئۆکرانیا رایگەیاندبوو، ئاماری سەربازە کوژراوەکانی رووسیا لە دەستپێکی شەڕەوە تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە 273 هەزار و 980 سەرباز.