نه‌جوا كاكه‌یی: كه‌ركووكییه‌كان چاوه‌ڕوانن 18ـی ئه‌م مانگه سزای پارێزگاری خۆسه‌پێنی شاره‌كه‌یان بده‌ن
K24 - هەولێر:
په‌رله‌مانتارێكی كورد له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، خه‌ڵكی كه‌ركووك چاوه‌ڕوانن له رۆژی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراقدا سزای پارێزگاری خۆسه‌پێنی شاره‌كه‌یان بده‌ن و دووری بخه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 2ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) نه‌جوا حه‌مید كاكه‌یی، په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كورد له كه‌ركووك دوای ساڵی 2003 و له دوای رووخانی رژێمی به‌عس ئازاد بوو، به‌ڵام له‌دوای رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه جاریكی دیكه سته‌می لێ كرایه‌وه و زه‌وی داگیر كرایه‌وه و كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی پێشێل ده‌كرێت.
نه‌جوا حه‌مید كاكه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كورد له كه‌ركووك به‌تایبه‌تی له‌دوای 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه له هه‌موو خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی شاره‌كه بێبه‌ش كراوه، ئه‌مه وێڕای قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات و پۆسته ئیدارییه‌كانی.
نه‌جوا كاكه‌یی جه‌ختیكرده‌وه، كه گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كه‌ركووك و وه‌رگرتنه‌وه‌ی باره‌گاكانی، بووه‌ته هۆی دڵخۆشی خه‌ڵكی كه‌ركووك و كورد له‌و شاره و ئه‌مه پێشهاته‌یش به رووخساریانه‌وه دیاره و هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، راكان جبووری پارێزگار نییه و شه‌رعیه‌تی نییه، به‌ڵكو خۆسه‌پێن و سه‌پێندراوه و نادادپه‌ره‌وه، بۆیه خه‌ڵكی كه‌ركووك چاوه‌ڕوانی 18ـی ئه‌م مانگه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگداندا سزای راكان جبووری بده‌ن و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاته خۆسه‌پێنه‌كه‌ی بهێنن.
بڕیار وایه 18ـی ئه‌م مانگه پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق جگه له پارێزگاكانی (هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك) به‌ڕێوه‌بچێت.