لیۆنێل مێسی وەکو باشترین یاریزانی ساڵی 2023 دیاریکرا

لیۆنێل مێسی كاپتنی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی ئینتەر مەیامی
لیۆنێل مێسی كاپتنی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی ئینتەر مەیامی

رۆژنامەی تایمزی ئەمریکی، ساڵانە هەڵدەستێت بە دیاریی کردنی باشترین 100 وەرزشوان، ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی دیکە، ئەم راپرسیەی ئەنجامدا و لە کۆتاییدا، لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکا، توانی خەڵاتی باشترین وەرزشوانی ساڵی 2023 بەدەست بێنێت.
مێسی ساڵی رابردوو لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، توانی ناسناوی جامی جیهانی قەتەر بباتەوە، هەروەها ئەمساڵیش توانی بۆ جاری هەشتەم لە مێژوودا، خەڵاتی باڵۆن دۆر بباتەوە.
پێشتر زۆر وەرزشوان ئەم خەڵاتەی بەدەستهێناوە، بەڵام لیۆنێل مێسی دەبێتە یەكەمین یاریزانی تۆپی پێی ئەم خەڵاتە دەباتەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە مێسی لە كاروانی وەرزشی خۆی 38 خەڵاتی تاكەكەسی بردووەتەوە، لە نێویاندا 8 خەڵاتی تۆپی زێڕینی بەدەستهێناوە و 7 جاریش لە لایەن فیفا وەكو باشترین یاریزانی جیهان دەستنیشان كراوە.

لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی