سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد

K24 - هەولێر

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 07-12-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاولا گانلی، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

بە گوێرەی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، "مەسرور بارزانی، سوپاسی باڵیۆزی ئوسترالیای کرد بۆ هەوڵ و کارکردنی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیى دوولایەنە، هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست".

ئەوەش خراوەتەڕوو: "باڵیۆزی ئوسترالیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی وەبەرهێنان و بازرگانیدا دەربڕی".

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەكه‌دا، دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کرا بۆ ئەوەی چیتر ستەمیان لێ نەکرێت و مافەکانیان پێشێل نەکرێت.