"ئەو ماچەی خەریكە ژیانی رۆبیالێس وێران بكات"

لویس رۆبیالێس سەرۆكی پێشووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لە كاتی ماچكردنی هێرمۆسۆی یاریزانی هەڵبژاردەی خانمانی ئیسپانیا
لویس رۆبیالێس سەرۆكی پێشووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لە كاتی ماچكردنی هێرمۆسۆی یاریزانی هەڵبژاردەی خانمانی ئیسپانیا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ناسراو بە فیفا دەیەوێت سزایەكی قورستر بەسەر لویس رۆبیالێس سەرۆكی پێشووی تۆپی پێی ئیسپانیا بسەپێنێت.
ڕوبیالێس لە 30ـی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا بۆ ماوەی سێ ساڵ لە سەرجەم چالاکییەکانی پەیوەست بە تۆپی پێ سڕ كرا، دوای ئەوەی تۆمەتی ئەوەی خرایە پاڵ كە بەبێ ڕەزامەندی لێوی جینی هێرمۆسۆی ماچ کردووە، ئەمەش دوای ئەوە بوو كە هەڵبژاردەی ئیسپانیالە مانگی ئابی ڕابردوو لە یاری کۆتایی جامی جیهانی خانمان لە ئینگلتەرای بردەوە.
فیفا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا نووسیویەتی: بەهۆی ئەو لێكەوتانەی كە هەست پێدەكرێت لیژنەی تێهەڵچوونەوە لە فیفا بیر لە سەپاندنی سزایەكی قورستر بەسەر رۆبیالێس دەكاتەوە، چونكە ئەو رووداوە دۆخێكی نالەبەر و نەرێنی لەسەر فیفا و وەرزشی خانمان دروست كردووە.

فیفا ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە لێژنەی لێپێچینەوە بۆ رێگەگرتن لە دووبارەنەبوونەوەی ئەو حاڵەتە دەیانەوێت تۆمەتباری كەیسی ماچكردنەكەی هێرمۆس سزای سڕكردنی 3 ساڵی بەسەردا بسپەێنن.
کاتێک فیفا بۆ یەكەمجار لە مانگی تشرینی یەكەمدا لە دوای ماچكردنەكەی هێرمۆس سزای سڕكردنی بەسەر رۆبیالێس سەپاند، ئەوكات ڕوبیالیس تانەی لە بڕیارەکە دا كە دەرفەتی بەرگریكردنیان پێنەداوە. 
رۆبیالێس لە بەیاننامەیەکدا لە سۆشیال میدیا رایگەیاند بوو هەموو رێگەیەك دەگرێتە بەر بۆ دادپەروەری و ئاشكرابوونی راستییەكان.
لیژنەی تێهەڵچوونەوە لە فیفا جەخت لەوە دەكاتەوە كە هەرگیز ناتوانن کاریگەریی ماچەكەی ڕوبیالێس لەسەر لایەنی تەندروستی و دەروونی و ژیانی وەرزشی هێرمۆسۆ پشتگوێ بخەن.
لێژنەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە کە ڕوبیالێس چەواشەكاری كردووە و باسی هەندێك شتی كردووە كە هێرمۆسۆ نەیگوتووە و رەزامەندیشی نەداوە كە رەگەزی بەرامبەری ماچی بكات.