محه‌ممه‌د شوكری: هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ رێكخستنه‌وه‌ی بانكه‌كان یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ران
K24 - هەولێر:
كۆنفرانسی ساڵانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی عێراقی – به‌ریتانی (IBBC) له شاری دوبه‌ی ئیمارات به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شاندی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شداری چالاكییه‌كان ده‌كات، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ژماری من و رێكخستنه‌وه‌ی بازاڕ و بانكه‌كان یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 8ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی عێراقی – به‌ریتانی ده‌كات و بۆ ئه‌م ساڵیش كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێمی كوردستانیان بردووه‌ته ژوورێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌باره‌ی زۆرێك له ته‌وه‌ره په‌یوه‌ندیداره‌كان بكه‌ن.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان به كاراییه‌وه به‌شداری له‌و كۆنفرانسانه و پانێڵ و كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌كات و ده‌رفه‌تێكیشه بۆ زیاتر ناساندنی هه‌رێمی كوردستان به ده‌ره‌وه به‌تایبه‌ت له بواری وه‌به‌رهێنانه‌وه.
محه‌ممه‌د شوكری باسی له‌وه‌ش كرد، له كۆبوونه‌وه و دانیشته‌كانی رۆژی دووه‌می چالاكییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی عێراقی – به‌ریتانی زیاتر له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر كشتوكاڵ و وه‌به‌رهێنان و پیشه‌سازی گفتوگۆیان كردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش روونكردنه‌وه‌ی پێویست دراوه سه‌باره‌ت به سیسته‌می بانكی و كڕین و فرۆشتن به دینار و دۆلار و هه‌روه‌ها ئاسانكارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتیشی، بابه‌ته‌كانی هه‌ژماری من و رێكخستنی بازاڕ و بانكه‌كان كه هه‌وڵی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی-ن، یه‌كێكی دیكه‌یه له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانیان بۆ تاووتوێ كردن و گفتوگۆ كردن. گوتیشی، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه به‌رچاوڕوونی به كۆمپانیا بیانییه‌كان بدات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان له كوردستان ئه‌نجام بده‌ن. روونیشیكرده‌وه ئه‌گه‌ر بانكه‌كان رێكبخرێنه‌وه پاره‌یه‌كی زۆر ده‌كه‌وێته ناو خه‌ڵك و پڕۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان فره‌وانتر و گه‌وره‌تر ده‌بێت.
رۆژی پێنجشەممە، 07-12-2023، کۆنفرانسی ساڵانەی ئەنجوومەنی بازرگانی عێراق-بەریتانیا (IBBC) لە شاری دووبەی لەژێر ناوونیشانی "عێراق: بونیاتنانی ئاییندەیەکی بەردەوام" دەستیپێکرد و ئه‌مڕۆ هەیینیش 08-12-2023، بەردەوام دەبێت.