پوتن جارێکی دیکە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی رووسیا کاندید کردەوە

ڤلادیمێر پوتن،  سەرۆکی رووسیا | وێنە: AP
ڤلادیمێر پوتن،  سەرۆکی رووسیا | وێنە: AP

K24 - هەولێر:

ئاژانسی تاسی رووسی بڵاویکردەوە، ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا جارێکی دیکە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وڵاته‌كه‌ی کاندید کردەوە.

پوتن تەمەنی 71 ساڵە و لە 2012ەوە سەرۆکی رووسیایە، لە ساڵی 2020 دەستووری وڵاتەکەی هەموارکردەوە، بەجۆرێک بتوانێت بۆ دوو گەڕی دیکەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رووسیا، خۆی کاندید بکاتەوە. واتە پوتن دەتوانێت تاوەکو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2036 خۆی کاندید بکات.

ناتالیا بودارینا، سکرتێری کۆمسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنی رووسیا رایگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رووسیا لە رۆژانی 15، 16 و 17ی ئاداری 2024 بەڕێوەدەچێت.  

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە مانگی ئاداری داهاتوودا رێگە خۆش دەکات بۆ ئەوەی پوتن لانیکەم تا ساڵی 2030 لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.