رۆژنامه‌وانێكی نه‌رویجی باس له جیاوازییه‌كانی نێوان نوسره و داعش ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ریستایل چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو (فه‌تحولشام)ی ئێستا له سووریا به‌سه‌ربردووه و فیلمێكی دۆكیومێنتاریشی له‌سه‌ر خۆكوژانی ئه‌و رێكخراوه ده‌رهێناوه، كه چۆن باس له ئه‌نجامدانی كرده‌وه خۆكوژییه‌كانییان ده‌كه‌ن.
پۆل ريستايل, رۆژنامه‌وانێكی نه‌رویجییه و ده‌ڵێت: "نوسره، كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ رێكخراوی قاعیده هه‌بوو، ئاستی تێگه‌یشتن و رۆشنبیرییان له‌گه‌ڵ داعش جیاواز بوو، هیچ كاتێك هه‌ستم به نیگه‌رانی نه‌ده‌كرد له‌گه‌ڵیان، ئه‌وان هیچ كێشه‌كیان نه‌بوو".
سه‌باره‌ت به كرده‌وه خۆكوژییه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كرده‌وه‌كانییان ئه‌نجام ده‌دا، ده‌ڵێت: "بۆ ئه‌وان مردن هیچ شتێك نییه، زۆر به ساده‌یی باسی لێوه‌ده‌كه‌ن, وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو رۆژێك ئه‌نجامی بده‌ن".
ریستایل ده‌ڵێت: "كاتێك باسی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه ده‌كرێت، پێویسته ئه‌وه‌ت له‌بیر بێت، ئه‌وان وه‌ك داعش ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كانییان له‌دژی هاووڵاتییانی سڤیل به‌كار ناهێنن، ئه‌وان ته‌نها له دژی سوپای رژێمی سووریا ئه‌و كاره ده‌كه‌ن".
له باره‌ی تێڕوانینی چه‌كدارانی به‌ره‌ی فه‌تولشام "به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو" ئه‌و رۆژنامه‌وانه نه‌رویجییه ده‌ڵێت: "ئه‌وان به داعش ده‌ڵێن خه‌واریج و توندڕه‌و، بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی رێكخراوه‌كه‌شیان به‌دڵ نییه و له كاره‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌ش شۆك بوونه، به‌تایبه‌تیش به كۆیله‌كردنى كچان و ژنانی ئێزدی، بێگومان جیاوازییه‌كی زۆر له‌نێوان ئه‌و گرووپه و رێكخراوی داعشدا هه‌یه".
هه‌فته‌ی رابردوو، به‌ره‌ی نوسره، باڵی قاعیده له سووریا، جیابوونه‌وه‌ی خۆی له رێكخراوی قاعیده راگه‌یاند و ناوی خۆیشی كرده "به‌ره‌ی فه‌تحولشام".
پێشووتر رێكخراوه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، وه‌ك گرووپێكی تیرۆریستی له سووریا پۆلێنكرابوو، دوای گۆڕینی ناوه‌كه‌ی و راگه‌یاندنی جیابوونه‌وه‌ی له قاعیده، ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی سوور بوو و رایگه‌یاند، ئه‌و كاره‌ی ئه‌و گرووپه، نابێته هۆی ئه‌وه‌ی له لیستی تیرۆر بهێندرێته ده‌ره‌وه.
سه‌رچاوه: CNN