سوودانی فه‌رمانی به سوپای عێراق كرد له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدابن
K24 – هەولێر:
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه ده‌ست ئاژانسی فه‌رمی عێراقی كه‌وتووه، له به‌یانییه‌وه 14 تاكو 20ـی كانوونی یه‌كه‌م به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق فه‌رمانی به سوپا كردووه، له حاڵه‌تی ئاماده‌باشی دابن.
ئاژانسی فه‌رمی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سوودانی فه‌رمانیكردووه، هه‌موو مۆڵه‌ته سه‌ربازییه‌كان رابگیرێن، سوپا بخرێته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی.
روونیشكراوه‌ته‌وه، به شێكی دیكه‌ی رێككاره‌كان بریتین له گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه له مۆڵه‌تدان.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، پێویسته خۆراك بۆ ته‌واوی كارمه‌ندانی سوپا دابینبكرێت.
وا بڕیارە لە 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق (جگەلە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بەڕێوەبچێت کە زیاتر لە 16 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان لەو هەڵبژاردنە هەیە و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش ئامادەکاری کردووە بۆ کردنەوەی حەوت هەزار و 765 بنکەی ده‌نگدان کە 48 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت، بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکان لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت و خوێندکارانی زانکۆ و دەرچووان بەڕێوەدەبرێن كه ژماره‌یان 214 هەزار و 595 کارمەندە.
رۆژی (31ـی تشرینی یەکەمی 2023) کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پێنج هەزار و 915 کاندید لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کێبڕکێ دەکەن، چوار هەزار و 258 کاندیدیان لە رەگەزی نێرن و هەزار و 657 کاندیدیش لە رەگەزی مێن، لەمیانی پرۆسەی وردبینیکردن و بەدواداچوون، 357 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخرانەوە.