وەزارەتی خوێندنی باڵا پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات

زانکۆی سلێمانی
زانکۆی سلێمانی

K24 - هەولێر

بەبۆنەى وەرگرتنى پلەى "401- 500" لە ریزبەندى شەنگهاى، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانى دەکات.

لە پەیامێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، بەپێی ریزبەندی شەنگهای بۆ ساڵی 2023 لە بواری "زانستی ماددەکان و ئەندازیاری" لە کۆى پێنج هەزار زانکۆ لەسەر ئاستی جیهانداو لەنێو هەزار و 900 زانکۆی هەڵبژێردراو، زانکۆی سلێمانی وەک تاکە زانکۆ لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان و عێراق، پلەی 401-500 وەردەگرێت.

بەو بۆنەیەوە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پیرۆزبایى لە سەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیانى زانکۆى سلێمانى دەکات، هەروەها ئەم ئەنجامە کاریگەری ئەرێنى دروست دەکات لەسەر رەوتى پێشکەوتنى ئەکادیمیا و ئاستى زانستى زانکۆکانى کوردستان بەگشتى، بۆ ئەوەى چالاکانەتر لە نەخشەى ئەکادیمیاى جیهانى دەربکەون.

راشیگەیاند، "جێگەى ئاماژەیە ریزبەندی شەنگهای بۆ هەڵسەنگاندنى تواناى زانکۆکان پشت بە چەند پێوەرێک دەبەستێت، بە تایبەت لە بوارەکانى "ژمارەی توێژینەوە، کاریگەریی توێژینەوە، هەمەئاهەنگیی نێودەوڵەتی،