محه‌ممه‌د ئیحسان: دیاریكردنی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركووك پێویستی به یه‌كگرتوویی هه‌یه
K24 - هەولێر:
سیاسه‌مه‌تدارێكی كورد ئاماژه به‌وه ده‌كات كورد له دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌بێت یه‌كگرتوو بن و هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان رێكبكه‌ون، ئه‌گه‌رنا ناتوانن پارێزگاری شاره‌كه دیاری بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) محه‌ممه‌د ئیحسان، سیاسه‌تمه‌دار تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه هه‌ڵبژاردنێكی ئاسایی بوو و كورد هه‌موو جارێك به‌رگری له مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ده‌كات. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌ده‌ستهاتوون ته‌مه‌ننا ده‌كرا هێشتا به‌رزتر و زیادتر بێت.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره باسی له‌وه‌ش كرد، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له هیچ گه‌ڕه‌كێكی كوردی له كه‌ركووك رێژه‌ی به‌شداریكردنی كورد له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا نه‌گه‌یشتووه‌ته 70%، كه ئه‌مه‌ش جێگه‌ی پرسیاره؟ جه‌ختیشیكرده‌وه كورد ده‌بێت دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه یه‌كگرتوو بن و هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان رێكبكه‌ون، ئه‌گه‌رنا ناتوانن پارێزگاری شاره‌كه دیاری بكه‌ن.
محه‌ممه‌د ئیحسان دووپاتیشیكرده‌وه به‌شداریكردنی كورد له‌و هه‌ڵبژاردنه و هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی دیكه گرنگه، چونكه ئه‌گه‌رنا نوێنه‌ری له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و په‌رله‌مان نابێت، به‌مه‌ش ده‌نگی نابێت و مافی نابێت.
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كورد یان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌ر چه‌ند ده‌نگ بێنن، نابێت متمانه‌یان هه‌بێت، چونكه پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق وابه‌سته‌ی كۆمه‌ڵێك ئه‌جێندای ده‌ره‌كی و هه‌رێمییه.
محه‌ممه‌د ئیحسان گوتیشی، هێزه سیاسییه‌كان له بری ئه‌وه‌ی شانازی به ده‌نگه‌به‌ده‌ستهاتووه‌كانی ئه‌م جاره‌یان بهێنن، باشتر وایه خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنێكی دیكه ئاماده بكه‌ن و هه‌وڵی زیادكردنی ده‌نگه‌كانیان بكه‌ن، به‌تایبه‌ت هه‌ڵسه‌نگاندنی خاڵه لاوازه‌كان و خۆ ئاماده‌كردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێكی باشتر.
سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 18-12-2023، هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق، ناوچە کوردستانییەکان و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و، تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام بوو. هەڵبژاردنەکە بۆ جاری یەکەمە لە دوای ساڵی 2005 لە پارێزگای کەرکووک دەکرێت.
بڕیار وایه سبه‌ی سێشه‌ممه كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامی به‌رایی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌ره‌می رابگه‌یه‌نێت.