فوئاد حوسێن و هاكان فیدان له ئه‌نقه‌ره كۆبوونه‌وه
K24 - هەولێر:
شاندێكی حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی توركیایان كرد و له‌گه‌ڵ هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی به‌هێزكردنی ئابووری و ئاڵوگۆڕی زانیاری ئه‌منی نێوانیان كۆبوونه‌وه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ هاكان فیدان، هاوتا توركه‌كه‌ی له ئه‌نقه‌ره كۆبووه‌وه و گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له ته‌واوی بواره‌كاندا و به‌ره‌وپێشبردنی ئابووری و ئاڵوگۆڕی زانیاری ئه‌منی كردووه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سابت عه‌باسی، وه‌زیری به‌رگری عێراق یاوه‌ریی شاندی عێراقییان ده‌كرد و یه‌شار ئۆغلۆش، وه‌زیری به‌رگری توركیا ئاماده‌ی بوو و هه‌ردوو لا جه‌ختیان له گرنگی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان و ئاڵوگۆڕی زانیاری ئه‌منی و هه‌واڵگری له بواری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر كرده‌وه.