نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان کێشه‌ی ئاوی سلێمانی چاره‌سه‌ر ده‌کات

K24 - سلێمانی

رێکخراوی پڕۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (Undp) کێشەی  ئاوی سلێمانی - دووکان چاسەر ده‌کات.

له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا سەربەست عوسمان بەرێوبەری ئاوی سلێمانی و لیزاگراند رێکخەری  کاروباری  نەتەوە  یەکگرتوەکان  لە شاری سلێمانی پرۆژەی چاککردنی ئاوی سلێمانی- دووکانیان راگه‌یاند و ئاشکرایان کرد ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ لەلایەن رێکخراوی   یەکگرتووەکان بە ماوەی  100 پڕۆژەکە  به‌ بڕی 450 هەزار دۆلار جێبه‌جێ ده‌کرێت.

بەڕێوبەری ئاوی سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: "ئەگەر بە زووی فریای چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی سلێمانی نەکەوین، رەنگە بۆ ئایندە کێشەیەکی گەورەتر رووبەڕووی هاووڵاتیانی شاری سلێمانی ببێتەوە، بۆیە هەرچی لە توانای ئیمەدا بێت، هەوڵی جیدی دەدەین تاوەکو کێشەی ئاوی سلێمانی، چارەسەر بکرێت".

لەماوەی رابردوودا پارێزگای سلێمانی قەیرانی ئاو لە شاره‌که‌ راگەیاند و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 4 ملیار دیناری بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئاو لەو پارێزگایە تەرخان کرد.