ئانۆ جەوهەر پیرۆزبایینامەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەگەیەنێتە کڵێساکانی کلدان و ئاشووری و سریانەکان

K24 – هەولێر:

بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بە یاوەری موحسین عەلی سەردانی سەرۆکانی کڵێساکانی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکانی کرد بۆ گەیاندنی دیاری و پیرۆزبایینامە بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح و سەری ساڵی نوێی زایینی.

رۆژی دووشەممە (25ـی کانوونی یەکەمی 2023) ئانۆ جەوهەر سەردانی پاتریارک کاردینال مار لویس روفائیل ساکۆ، سەرۆکی کڵێسای کلدانی لە جیهان کرد و دیاری و پیرۆزبایینامەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێگەیاندن بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح و سەری ساڵی نوێی زایینی.

0

هاوکات ئانۆ جەوهەر سەردانی پاتریارک مار ئاوای سێیەم رویل، سەرۆکی کڵێسای رۆژهەڵاتی ئاشوورییەکان لە جیهان کرد و دیاری و پیرۆزبایینامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح و سەری ساڵی نوێی زایینی پێگەیاندن.

0

هەروەها وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەردانی مەتڕان مار نيقوديمۆس داود مەتی، سەرۆکی تائیفەی سریان ئەرتەدۆکس لە موسڵ، کەرکووک و هەرێمی کوردستان کرد و دیاری پیرۆزبایینامەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیاندە پاتریارک مار ئەغناتیۆس ئەفرامی دووەم، سەرۆکی کڵێسای سریانیی ئەرتەدۆکسی لە جیهان بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح و سەری ساڵی نوێی زایینی.

0