ئاژانسەکانی رزگارکردنی ئەمریکا لە دۆزینەوەی هاووڵاتییەکی کریستیانی عەنکاوەدا بێ ئومێد بوون

ئایفڵ گلیانە
ئایفڵ گلیانە

K24 – هەولێر :

ئایفڵ گلیانەی تەمەن 46 ساڵەی کریستیانی عەنکاوە، لە رۆژی شەممەی رابردوو لە کاتی سەوڵ لێدان بە بەلەمەکەی لە دەریاچەیەکی ویلایەتی فلۆریدا، ون دەبێت و تا ئێستا شوێنەواری نەدۆزراوەتەوە، لە رۆژی یەکشەممە رابردووەوە 9 ئاژانسی بەدواگەڕان لە هەوڵی دۆزینەوەی گلیانە سڵیان کردۆتەوە و بێ ئومێد بوون.

ئاژانسەکانی هەواڵ لە ئەمریکا بڵاویان کردەوە، هەرچەندە لایەنە فەرمییەکانی ئەمریکا لە گەڕان بەدوای چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە سڵیان کردەوە کە بەڕەچەڵەک عێراقییە و دانیشتووی قەزای عەنکاوەیە، بەڵام دۆست و خزمەکانی بەردەوام بەدوایدا دەگەڕێن .

بەپێی ئەو زانیاریانەی میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردۆتەوە، گلیانە پێشتر لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بۆ ماوەی زیاتر لە 10 ساڵ کاریکردووە، بەرلەوەی کۆچ بکات بۆ ئەمریکا، ئاماژە بەوەشدەکەن، لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووەوە، نۆ ئاژانسی رزگارکردنی ئەمریکی هەوڵەکانیان وەستاندووە.

یەکێک لە هاورێکانی گلیانە لەبارەی هاوڕێ ونبووەکەی دەڵێت:  گلیانە کەسێکی خۆشەویست بوو، لەگەڵ ئەوەش باوکێکی باش بوو.

هاوڕێکانی گلیانە داوا دەکەن هەر کەسێک سەردانی کەناری ڤیلانۆی کرد، بە دوای تەرمەکەی گلیانەدا بگەڕێن، چونکە پێیان وایە گلیانە کاتێ لە کەنارەکە بووە، چاکەتی سەلامەتی لەبەردا نەبووە.

هاوڕێکانی ئیفێل گیلیانا کە ڕۆژی شەممە ( 23- ی کانوونی یەکەمی 2023)، لە کەناری ڤیلانۆ بێسەروشوێن بووە، بەردەوامن لە گەڕان بەدوای هاوڕێکەیان، سەرەڕای ئەوەی پاسەوانانی کەنار دەریا شەوی یەکشەممە گەڕانەکانیان وەستاند.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، زیاتر لە 100 کەس لە ئێوارەی جەژنی کریسمس لە کەناری ڤیلانۆ کۆبوونەوە و نوێژیان بۆ گیانی گلیانا کرد، دەشڵێن: ئەوانەی نوێژەکەیان کرد، گلیانایان وەک هاوڕێ و برا و باوک دەناسی.

ڕاپۆرتەکانی دامەزراوەکانی رزگارکردنی ئەمریکا  ئاماژە بەوە دەکەن، گلیانە لە کاتی رووداوەکەدا، کڵاوی ڕزگاری لەسەری نەکردووە، هەرچەندە شەوی یەکشەممە، هەوڵێکی گەڕان لە 361 میلی چوارگۆشە، لەلایەن نۆ ئاژانسەوە بە فەرمی ڕاگیرا.

لیۆ یوی دامەزرێنەری هێزی ئەرکی هایدرۆ 1، هاوڕێی نزیکی گلیانا گوتی: ئەگەر هەر یەکێک لە ئێمە لە دەرەوە ونبووبێت، ئەوا خۆی ئەو کەسە دەبێت کە بەدوایدا دەگەڕێت، دەشڵێت: خۆم و هێزی کاری هایدرۆ 1، پلانمان هەیە بەردەوام بین لە هەوڵەکانی گەڕان.