عیرفان عه‌بدولعه‌زیز: ده‌بێت ناوماڵی كورد رێكبخرێته‌وه
K24 – هەولێر:
رابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت ناوماڵی كورد رێكبخرێته‌وه، نه‌ك هه‌ر حزبه و به ته‌نیا سه‌ردانی به‌غدا بكات.
عیرفان عه‌بدولعه‌زیز، رابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی جه‌خت ده‌كاته‌وه، پێویسته ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر كورد ئاگاداری خۆی بێت و ده‌بێت ناوماڵی كورد رێكبخرێته‌وه، نه‌ك هه‌ر حزبه و به ته‌نیا سه‌ردانی به‌غدا بكات.
هه‌روه‌ها ده‌شڵیت، هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنی نه‌وت و داهات به حكومه‌تی فیدراڵ جێبه‌جێ كردووه، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق هیچ نیازپاكیيه‌كی بۆ باشتكردنی دۆخی ئابووری كوردستان و ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نیشان نه‌داوه.
ده‌شڵێت: " ئه‌وه‌ی ئێستا گرنگه، یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستییه، كه مایه‌ی گه‌شه‌بینیه، ئێستا ئاماژه‌كانی جۆرێك له‌و كۆده‌نگییه ده‌ركه‌وتوون".