وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كوردستان24: له‌ هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان نیگه‌رانین

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا

K24 - واشنتن:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریكا سەبارەت به‌ هێرشەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان وه‌ڵامی کوردستان24 دەداتەوە.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌مباره‌یه‌وه‌ تایبه‌ت به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئێمە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییە لە سەرانسەری رۆژئاوای كوردستان دڵتەنگین، کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی خەڵکی مەدەنی.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، خوازیارین دەستبەجێ توندوتیژی کەم بکرێتەوە و رێز لە هێڵەكانی ئاگربەست بگیرێت.

لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا ژمارەی هێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان زیاتر بووە.

بەگوێرەی دوایین ئامار، لەو هێرشانەدا هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و 18ـی دیکەش بریندارن کە زۆربەیان هاووڵاتی سڤیلن.