رێگای نێوان جوله‌مێرگ و گه‌ڤه‌ر به‌هۆی داڕمانی قه‌دپاڵی شاخێكه‌وه‌ داخراوه‌ و سێ كه‌سیش بریندارن

داڕمانی قه‌دپاڵی شاخێك له‌سه‌ر رێگای نێوان جوله‌مێرگ و گه‌ڤه‌ر له‌ باكووری كوردستان
داڕمانی قه‌دپاڵی شاخێك له‌سه‌ر رێگای نێوان جوله‌مێرگ و گه‌ڤه‌ر له‌ باكووری كوردستان

K24 - هەولێر:

به‌هۆی داڕمانی قه‌دپاڵی شاخێك، رێگای نێوان جوله‌مێرگ و گه‌ڤه‌ر له‌ باكووری كوردستان داخراوه‌ و ئۆتۆمبێلێكیش كه‌وتووه‌ته‌ ژێر پاشماوه‌ی قه‌دپاڵه‌ داڕماوه‌كه‌.

به‌پێی زانیارییه‌ تایبه‌ته‌كانی كوردستان24 به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 29ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) قه‌دپاڵی شاخێك له‌سه‌ر رێگای نێوان جوله‌مێرگ و گه‌ڤه‌ر له‌ باكووری كوردستان له‌ توركیا داڕماوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا رێگه‌كه‌ داخراوه‌ و هاتووچۆ به‌سه‌ریدا وه‌ستاوه‌.

هاوكات به‌هۆی داڕمانی قه‌دپاڵی شاخه‌كه‌، ئۆتۆمبێلێك كه‌وتووه‌ته‌ ژێر پاشماوه‌ی قه‌دپاڵی شاخه‌ داڕماوه‌كه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س بریندار بوونه‌.

زانیارییه‌كانی كوردستان24 ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن ره‌نگه‌ ئه‌مڕۆ رێگاكه‌ نه‌كرێته‌وه‌ و بۆ كردنه‌وه‌ و پاككردنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ركردنی ئاسته‌نگه‌كان كاتی پێویست بێت.

4
6
6
6
9