دەشنێ بابان نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە
K24 – هەولێر:
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ دەشنێ بابان، بەرهەمێکی نوێی خۆی بەناوی "خۆشم دەوێی" بڵاوکردەوە.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ دەشنێ بابان دەربارەی بەرهەمە تازەکەی بە کوردستان24ـی راگەیاند: "ئەم بەرهەمە تازەیەم بە ناوی (خۆشم دەوێی) شیعرەکەی خۆم دامناوە و ئاواز و میوزیکەکەی لەلایەن کامەران عەلی دانراوە."
ئهو خانمه هونهرمهنده گوتیشی: "من ساڵانێکی زۆر هیچ بەرهەمێکم نەبوو و وەستابووم، تەنیا لە کۆنسێرت و فێستیڤاڵەکان بەشداریم دەکرد."
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ دەشنێ بابان، خەڵکی شاری سلێمانییە و ماوەی 23 ساڵە لەگەڵ خێزانەکەی لە دەرەوەی وڵات دەژی.