بلینكن سه‌ردانی‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات

ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا

K24 - هەولێر:

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، بلینكن سه‌ردانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاكو 11ـی ئه‌و مانگه‌ ده‌خایه‌نێت و له‌ توركیاوه‌ ده‌ستپێده‌كات و له‌ میسر كۆتایی پێدێت.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا باسی له‌وه‌شكرد، بلینكن له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، جه‌خت له‌ پاراستنی گیانی مه‌ده‌نییه‌ ئیسرائیلیی و غه‌زه‌ییه‌كان له‌میانه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل حه‌ماس ده‌كاته‌وه‌.

بلینكن له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، گفتوگۆ له‌باره‌ی گه‌یاندنی هاوكاری زیاتر بۆ كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌كاته‌وه‌، وێڕای رێگریكردن له‌ كۆچپێكردنی به‌ زۆری خه‌ڵكی غه‌ززه‌.

ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ و رێگریكردن له‌ درووستبوونی ئاڵۆزی ناوچه‌یی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن بۆسه‌ر كه‌شتییه‌كانی ده‌ریا سوور و خۆپاراستن له‌ دروستبوونی ناكۆكی و ئاڵۆزی له‌ لوبنان.

وێڕای ئه‌وه‌ش بلینكن له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا جه‌خت له‌ پابه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌.

سەردانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدوای دەستپێکی شەڕی ئیسرائیل-حەماس:

11-10-2023

ئەو وڵاتانای سەردانی کردوون

ئیسرائیل-ئوردن-قەتەر-تورکیا-ئیمارات-میسر-سعوودیە

3-11-2023

ئەو وڵاتانەی سەردانی کردن

ئیسرائیل-کەناری رۆژئاوا-ئوردن-عێراق

1-12-2023

ئەو وڵاتانەی سەردانی کردن

ئیسرائیل-قەتەر-ئوردن-سعوودیە-تورکیا

5-1-2024

ئەو وڵاتانەی سەردانیان دەکات

ئیسرائیل-قەتەر-ئوردن-سعوودیە-ئیمارات-میسر-تورکیا-یۆنان