شاندێکی هەرێمی کوردستان به‌شداری لە گه‌وره‌ترین كۆنگره و پێشانگای حه‌ج و عومره له سعوودییه دەکات
K24 – هەولێر:
نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕیارە به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێك به‌ره‌و سعوودییه به‌ڕێبكه‌وێت بۆ مەبەستی بەشداریکردن لە گه‌وره‌ترین كۆنگره و پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی خزمه‌تگوزاری حه‌ج و عومره له شاری جه‌دده له سعوودییه.
ئەمڕۆ هەینی (5ـی کانوونی دووەمی 2024) کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕیارە رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌یاوه‌ری زیاتر له 50 كۆمپانیای حه‌ج و عومره له هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و سعوودییه به‌ڕێبكه‌وێت، لە رۆژی دووشەممەشدا به‌شداری له گه‌وره‌ترین كۆنگره و پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی خزمه‌تگوزاری حه‌ج و عومره له شاری جه‌دده دەکەن، کە له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعوودییه‌وه رێكخراوه.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە، دەڵێت: له كۆنگره و پێشانگاكه‌دا به مه‌به‌ستی زیاتر گرنگیدان به په‌یوه‌ندییه‌كان و ئاڵوگۆڕی زانیارییه‌كان به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی زۆرترین دیدار له‌گه‌ڵ شانده گه‌وره‌كانی وڵاتانی ئیسلامی ئه‌نجام ده‌دات.
له‌م كۆنگره و پیشانگایه زۆرترین شاندی وڵاتانی ئیسلامی له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی سوودمه‌ندبوون له نوێترین ته‌كنه‌لۆژیا و میكانیزمه‌كان به ئامانجی به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی حه‌ج و عومره.
ئه‌و كۆنگره و پێشانگایه رۆژی دووشه‌ممه (8ـی کانوونی دووەمی 2024) له جه‌دده ده‌كرێته‌وه و بڕیاره ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام بێت تێیدا چه‌ندین خول و ۆرك شۆپ بۆ شانده‌كانی جیهان به‌رێوه‌ده‌چن كه له‌و شاندانهشدا شاندی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی كارای ده‌بێت بۆ سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموون و رێككاره نوێیه‌كان و به دیجتاڵكردنی سیستمی حه‌ج و عومره له داهاتوودا.