ئافره‌تانی رووسی داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن له به‌ره‌كانی جه‌نگی دژ به ئۆكرانیا
K24 - هەولێر:
كۆمه‌ڵێك له هاوسه‌رانی سه‌ربازانی رووس كه به‌ر پرۆسه‌ی به‌سه‌ربازكردن (تجنید) كه‌وتوون و له ریزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌یاندا له جه‌نگی دژ به ئۆكرانیا ده‌جه‌نگن، وه‌ك ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له به‌رده‌م په‌یكه‌ری سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان له به‌رده‌م كۆشكی كریملن گردبوونه‌وه و چه‌پكه‌گوڵی سووریا‌ن دانا.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 6ـی كانوونی دووه‌می 2023) كۆمه‌ڵێك له هاوسه‌رانی سه‌ربازانی رووس كه ژماره‌یان 15 ئافره‌ت بوو، دژی به‌رده‌وامی هاوسه‌ره‌كانیان كه به‌ر پرۆسه‌ی به‌سه‌ربازكردن (تجنید) كه‌وتوون و له ریزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌یاندا له جه‌نگی دژ به ئۆكرانیا ده‌جه‌نگن، گردبوونه‌وه‌یه‌كی ئاشتییانه‌یان له به‌رده‌م په‌یكه‌ری سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان له به‌رده‌م كۆشكی كریملن ئه‌نجام دا و چه‌پكه‌گوڵی سووریا‌ن دانا.
ئه‌و ئافره‌تانه داوایان له به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌یان كرد، بڕیاری كۆتاییێهانی ئه‌ركی هاوسه‌ره‌كانیان بده‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه ناو خێزانه‌كانیان. ده‌شڵێن له‌و بارودۆخه نیگه‌رانن كه پیاوه‌كانیان كه‌سانی مه‌ده‌نی بوونه و سه‌رقاڵی ئه‌ركی مه‌ده‌نی خۆیان بوون، به‌ڵام حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان به‌سه‌ربازی كردوون و بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگی دژ به ئۆكرانیا ناردوونی.
ئه‌و ئافره‌تانه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییان به‌رز كردووه و رایگه‌یاندووه، كه‌س له به‌رپرسانی كریملن و میدیا فه‌رمییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان گوێیان بۆ نه‌گرتوون و له ئازاری دووری و په‌رۆشی هاوسه‌ره‌كانیان تێ ناگه‌ن و بڕیاری به‌سه‌ربازكردنی هاوسه‌ره‌كانیان به نادادپه‌روه‌رانه ناو ده‌بن.
بڕیاری ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا له ئه‌یلوولی 2022 بۆ به‌سه‌ربازكردنی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی و جه‌نگانیان دژی ئۆكرانیا، تا دێ ناڕه‌زایه‌تی كه‌سوكار و خێزانی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.