وەزارەتی تەندروستی هەرێم: ئامادەین بۆ هاوکاریکردنی قوربانییانی رووداوەکەی دیوانییە
K24 – هەولێر:
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی وەزارەتەکەی بۆ هاوکاریکردنی قوربانییانی رووداوی سووتانی نەخۆشخانەی لەدایکبوون لە شاری دیوانییە دەربڕی.
ئەمڕۆ دووشەممە (8ـی کانوونی دووەمی 2024) وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی هاوکاری و بەهانەوەچوونی رووداوی سووتانی نەخۆشخانەی لەدایکبوون لە دیوانییە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری تەندروستی عێراق ئەنجامدا.
وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان، ئامادەیی وەزارەتەکەی راگەیاند بۆ ناردنی هەر پێداویستییەکی پزیشکی و پێشوازیکردن لە برینداران و نەخۆشان.
لە راگەیەدراوەکەدا هەروەها هاتووە، وەزیری تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ سوپاسی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی کرد بۆ ئەم دەستپێشخەریە مرۆڤدۆستییە و هەماهەنگی و پەیوەندی هەردوو وەزارەت.
ئەمڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری دیوانییه به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاگرێكی گه‌وره له نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان و له‌دایكبوونی شاره‌كه كه‌وته‌وه و به‌گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، 4 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و 30 منداڵیش تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون، وێڕای برینداربوونی سێ كه‌سی دیكه‌ی پێگه‌یشتووه.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، له ئه‌نجامی ئه‌و ئاگره، وه‌زیری ته‌ندروستی فه‌رمانی له‌كارلادانی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه ده‌ركردووه و داوای كردنه‌وه‌ی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌ی كردووه.