تەندروستی جیهانی: مانگی رابردوو ده‌ هه‌زار كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

پەتای کۆرۆنا
پەتای کۆرۆنا

K24-هەولێر :

رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لەوەی هێشتا پەتای کۆرۆنا مەترسییەکی گەورەیە لەسەر مرۆڤایەتی و تەنها لە مانگی کانوونی دووەمدا، نزیکەی 10 هەزار کەس بە پەتاکە گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (10ی کانوونی دووەمی 2024)،ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند نزیکەی 10 هەزار کەس لە مانگی کانوونی یەکەمدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، رێکخراوەکە هۆشداری دەدات لەوەی ڤایرۆسەکە هێشتا هەڕەشەیەکی گەورەیە.

داتاکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە سەرچاوە جۆراوجۆرەکانەوە ئاشکرای کردووە، گواستنەوەی پەتاکە  لە مانگی ڕابردوودا زیادی کردووە بەهۆی کۆبوونەوەکانی جەژنەوە(کریسمس و سەری ساڵ)، پەتای ئەمجارە  لە جۆری J-N1 بەهێزتر بووە کە ئێستا بەربڵاوترینە لە جیهاندا.

 

بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تێدرۆس ئەدهانۆم گێبریسوس گوتی : لە کاتێکدا کۆڤید-19 چیتر حاڵەتێکی لەناکاوی تەندروستی جیهانی نییە، بەڵام ڤایرۆسەکە هێشتا لە بڵاوبوونەوەدایە.