ته‌رمی دوو ژن دۆزرایه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ته‌رمی دوو ژنیان دۆزییه‌وه كه له مه‌یدانێكی گه‌ڕه‌كی "نه‌سر" له به‌غدا پاش كوشتن‌یان فڕێدرابوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به میدیاكانی عێراقی ڕاگه‌یاندووه" هێزه ته‌ناهییه‌كانی به‌غدا ته‌رمی دوو ژنیان دۆزیووه‌ته‌وه، كه شوێنه‌واری گوله به جه‌سته‌یانه‌وه دیار بووه و له مه‌یدانێكی گه‌ڕه‌كی نه‌سر فرێدراون و ناسنامه‌ی ژنه كوژراوه‌كانیش دیارنییه كه كێن.
پاش ئه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌رمه‌كانیان گواستووه‌ته‌وه بۆ فه‌رمانگه‌ی "پزیشكی داد" و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه كراوه‌ته‌وه.