ماڵپه‌ڕێكی ئه‌مه‌ریكی ناوی به‌هێزترین سوپاكانی جیهانی بڵاوكرده‌وه
K24 - هەولێر:
به پشتبه‌ستن به ژماره‌یه‌ك پێوه‌ر، ماڵپه‌ڕێكی ئه‌مه‌ریكی ریزبه‌ندی ناوی به‌هێزترین سوپاكانی جیهانی بڵاوكرده‌وه، تێیدا سوپای ئه‌مه‌ریكای وه‌ك به‌هێزترین سوپا له جیهاندا پۆلێنكردووه.
به گوێره‌ی پۆلێنه‌كه‌ی ماڵپه‌ڕیـی Global Firepowerـی ئه‌مه‌ریكی، سوپای رووسیا وه‌ك دووه‌م به‌هێزترین سوپای جیهان پۆلێن كراوه.
بۆ بینینی ریزبه‌ندی ته‌واوی سوپاكانی جیهان، لێره كلیك بكه..
پۆلێن‌كردن و جیاكردنهوهكان ده‌رئه‌نجامی ژماره‌یه‌ك پێوه‌ری هاوشێوه‌ی (ته‌كنه‌لۆژیا، بڕی یه‌كه سه‌ربازییه‌كان، دۆخی دارایی، لۆجیستی، جوڵه و شوێنی جوگرافی) ئه‌نجامدراوه.
دوای ئه‌مه‌ریكا و رووسیا وه‌ك پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م، چین پله‌ی سێیه‌م، هیندستان پله‌ی چواره‌م، كۆریای باشوور پله‌ی پێنجه‌م، به‌ریتانیا پله‌ی شه‌شه‌م، ژاپۆن پله‌ی حه‌وته‌م، توركیا پله‌ی هه‌شته‌م، پاكستان پله‌ی نۆیه‌م و ئیتاڵیا پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی خاوه‌ن سوپا به‌هێزه‌كانی جیهانیان به‌ركه‌وتووه.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه، عێراق له ریزبه‌ندی 45ین سوپایه و ئێرانیش له ریزبه‌ندی 14ـی سوپا به‌هێزه‌كانی جیهاندان.