فوئاد حوسێن و هاكان فیدان تاوتوێی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر ده‌كه‌ن
K24 – هەولێر:
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا تاوتوێی هێرشه دوژمنكارییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 18ـی كانوونی دووه‌می 2024) فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌نجام دا و تێیدا تاوتوێی هێرشه دوژمنكارییه‌كانی ئێرانیان بۆ سه‌ر هه‌ولێر كرد.
فوئاد حوسێن له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ورده‌كاری هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێرانی بۆ سه‌ر هه‌ولێر خستووه‌ته‌ڕوو. هاوكات هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گفتوگۆ كردووه‌ته بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هه‌ردوو وه‌زیر باسیان له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره كردووه و به پێویستیان زانیوه درێژه به كاری هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان بده‌ن سه‌باره‌ت به پرسه گرنگ و هاوبه‌شه‌كان.
نزیکەی کاتژمێر 11:30ـی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر چه‌ند ناوچەیەکی جیاوازی شاری هەولێر. دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارییەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.
دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو: "کاتژمێر 11:30ـی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان کرد."
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا ئاماژەی پێ دراوە، بەهۆی هێرشەکەوە، "چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەکان ناجێگیرە".
هه‌روه‌ها رۆژی سێشەممە، 16-01-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس، باسی لە هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی شەوی رابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر کرد، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهید و برینداربوون.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هێرشەکەی سەر هەولێری بە "بێ پاساو و نامەردانە" ناوبرد و گوتی: "لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چەندین کەس گیانیان لەدەستدا. لەوانە کاکە پێشڕەو و کچەکەی و هەندێک کەسی دیکە لە خێزانەکەی بوونە قوربانی و برینداربوون. گوتیشی: "هیوادارم جێگەی شەهیدان بەهەشت بێت و بریندارەکانیش زوو چاک ببنەوە".