سەرۆکی حکومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پێ گەیشت

K24 - هەولێر:

ئه‌مڕۆ هەینی 1/19 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی له‌ تۆبياس ليندنه‌ر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا پێگەیشت .

وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا بە توندی هێرشی ئێرانی بۆ سەر هەولێر سەرکۆنە کرد و پرسە و هاوخەمی و پشتیوانیی وڵاتەکەی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتگیریی و هاوسۆزی ئەڵمانیای کرد.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ئەرکەکانیان بۆ هاوکاریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکان هەرێم ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .