كه‌لار.. سبه‌ی گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژی هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 – هەولێر:
دژی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر شاری هه‌ولێر، له كه‌لار گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوده‌چێت.
سبه‌ی (چوارشه‌ممه 24ـی كانوونی دووه‌می 2024)، له كه‌لار گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
گردبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه له به‌رده‌م قوتابخانه‌ی له‌یلا قاسم بۆ رێزگرتن له سه‌روه‌ری نیشتمان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایه به بیانووی بێ بنه‌ما كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێر و شه‌هیدبوونی ژن و منداڵ و خه‌ڵكی بێتاوانی لێكه‌وته‌وه، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی دووشەممە، 15ـ01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کە دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتەکەی رەتکردەوە، بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی هاووڵاتیی پێشڕەو دزەیی، کە گەورە بازرگانێکی هەرێمی کوردستانە کردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار هاووڵاتیی شەهیدبوون و شەش هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.
لەکاردانەوەی رووداوەکەشدا، لەزۆرینەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و شارە گەورەکانی ئەوروپا، خۆپیشاندان بۆسەرکۆنەکردنی هێرشەکانی سوپای پاسداران ئەنجامدران.