بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك رۆژئاوای توركیا ده‌هه‌ژێنێت
K24 – هەولێر:
سه‌نته‌ری چاودێریكردنی بوومه‌له‌رزه‌ی ئه‌وروپا رایده‌گه‌یه‌نێت، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك رۆژئاوای توركیا ده‌هه‌ژێنێت و تا ئێستا ئاماژه به زیانه گیانی و ماددییه‌كان نه‌كراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌نته‌ری چاودێریكردنی بوومه‌له‌رزه‌ی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 27ـی كانوونی دووه‌می 2024) بڵاویكرده‌وه، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.01 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر رۆژئاوای توركیای هه‌ژاند.
سه‌نته‌ره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه باشووری كاراباغلار و باكووری رۆژئاوای كوساداسی به قووڵی 10 كیلۆمه‌تر بووه.
تاكو ئێستاش هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه گیانی و ماددییه‌كانی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
بەرەبەیانی رۆژی 6ـی شوباتی 2023، دوو بوومەلەرزەی وێرانکەر بەگوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێخته‌ر تورکیا و باكووری كوردستان، هه‌روه‌ها سووریا و رۆژئاوای كوردستانیان ھەژاند و لە ھەرێمی کوردستانیش بەگوڕی 4.7 پلەی رێخته‌ر ھەستی پێکرا. بەهۆی بوومەلەرزەکان، هەزاران هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و سەدان باڵەخانەش وێرانبوون.