له‌باره‌ی نیازی بڵاوه‌پێكردنی چه‌كی ئه‌تۆمیی له به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ریكا روونكردنه‌وه ده‌دات
K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی بڵاوه‌پێكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له‌نێو خاكی به‌ریتانیا، پێنتاگۆن روونكردنه‌وه ده‌دات.
به‌رپرسێك له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) ره‌تیكرده‌وه، روونكردنه‌وه به (به‌ڵێ یاخوود نه‌خێر) بدات، له‌باره‌ی نیازی ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی له نێو خاكی به‌ریتانیا.
پێشتر رۆژنامه‌ی (تێلیگراف)ـی به‌ریتانی بڵاویكردبووه‌وه، ئه‌مه‌ریكا پلان داده‌نێت، چه‌كی ئه‌تۆمی له نێو خاكی به‌ریتانیا بڵاوه پێبكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه، ئه‌م هه‌نگاوه به‌شێكه له گرێبەستە سه‌ربازییه‌كانی نێوان واشنتن و له‌نده‌ن، بۆ دروستکردنی دامەزراوەیەکی نوێ لە بنکەی هێزی ئاسمانی شاهانەی بەریتانیا لە لانكهێس.
رۆژنامه‌كه پشتڕاستی دەکاتەوە، واشنتن بەنیازە چه‌كی ئه‌تۆمی له به‌ریتانیا بڵاوه پێبكات، كه هێزه‌كه‌ی سێ ئەوەندەی بۆمبی هیرۆشیمایه.
سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌وه، به‌رپرسێك له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) ره‌تیكرده‌وه، زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه به (به‌ڵێ یاخوود نه‌خێر) بدات، روونیكرده‌وه، ته‌نیا كاری رێكخستنه‌وه و رۆتین له وڵاته هاوپه‌یمانه‌كان ده‌كرێت، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سیاسه‌تی واشنتن له‌مباره‌یه‌وه، بریتییه له ئاشكرا نه‌كردنی زانیارییه‌كان تایبه‌ت به بوون و نه‌بوونی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی جیهاندا.
پێشتریش ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2008 ته‌واوی مووشه‌كه‌كانی له به‌ریتانیا لابرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی جه‌نگی سارد كۆتاییهات.
له ئێستادا ئه‌مه‌ریكا ترسی رووسیای لێنیشتووه، نه‌وه‌ك جه‌نگه‌كه له ئۆكرانیاوه به‌ره‌و وڵاتانی دیكه فراوان ببكات.
K24 - هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرانیاوه، رووسیا زیاتر سه‌ركه‌وتوو و به‌هێزتر بووه.
سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له كۆڕبه‌ندی ده‌وحه (له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه) رایگه‌یاند، هاوشێوه‌ی به‌هێزبوون و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ناپلیۆن و هیتله‌ردا، رووسیا به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرانیاوه زیاتر به‌هێز بووه.
لاڤرۆڤ راشیگه‌یاند، له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا كاتێك هه‌موو ئه‌وروپا بۆهێرشكردنه‌سه‌ر رووسیا به‌سه‌ركردایه‌تی هیتله‌ر یه‌كیانگرت، ئێمه به‌هێزه‌وه سه‌ركه‌وتین و لێی ده‌رچووین.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له دژی رووسیا هه‌ڵیگیرساندووه و له‌و رێگه‌وه ئۆكرانیای به‌كارهێناوه، ده‌ره‌نجام ده‌ركه‌وت رووسیا له جاران به‌هێزتر بووه.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.
پێشتریش سوپای ئۆکرانیا رایگەیاندبوو، ئاماری سەربازە کوژراوەکانی رووسیا لە دەستپێکی شەڕەوە تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە 273 هەزار و 980 سەرباز.