موسڵمانان و جووه‌كانی بۆسنه به‌یه‌كه‌وه رۆژی جیهانی هۆلۆكۆست یاد ده‌كه‌نه‌وه
K24 - هەولێر:
موسڵمانان و جووه‌كانی بۆسنه به‌یه‌كه‌وه یادی رۆژی جیهانی هۆلۆكۆست ده‌كه‌نه‌وه و ئامانجیان له‌و به‌یه‌كه‌وه‌بوونه‌وه بۆ نیشاندانی هاوسۆزی و گفتوگۆی نێوان په‌یڕه‌وانی هه‌ردوو ئایینه‌كه و په‌ره‌پێدانی ئاشتی جیهانییه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 27ـی كانوونی دووه‌می 2024) موسڵمانان و جووه‌كانی بۆسنه به‌یه‌كه‌وه رۆژی جیهانی هۆلۆكۆستیان یاد كرده‌وه و رایانگه‌یاند، ئامانجیان له‌و به‌یه‌كه‌وه‌بوونه‌وه بۆ نیشاندانی هاوسۆزی و گفتوگۆی نێوان په‌یڕه‌وانی هه‌ردوو ئایینه‌كه‌یه، به‌تایبه‌ت كه له ئێستادا جه‌نگی غه‌ززه له‌نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و سوپای ئیسرائیل به چڕی له ئارادایه.
رێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌كه له شاری سریبرینیتسا بوو كه له‌نێوان ساڵانی 1992 بۆ 1995 تێیدا گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵكوژی له دوای كۆمه‌ڵكوژی هۆلۆكۆست، له‌لایه‌ن سڕبه‌كان دژ به موسڵمانای شاره‌كه ئه‌نجام درا و به‌هۆیه‌وه زیاتر له هه‌شت موسڵمان كۆمه‌ڵكوژ كران.
یادكردنه‌وه‌كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی پارێزگاریكردن له یادكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی سریبرینیتسا رێكخرابوو. له‌و باره‌یه‌وه حوسین كاڤازۆڤیچ، سه‌رۆكی ره‌وه‌ندی ئیسلامی له بۆسنه له گوته‌یه‌دا رایگه‌یاند، ئامانج له یادكردنه‌وه‌ی هۆلۆكۆست له‌لایه‌ن موسڵمانانی كۆسۆڤۆوه به هاوبه‌شی جووه‌كان بۆ زیاتر هه‌ماهه‌نگی و ده‌ربڕینی هاوسۆزی و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیانه كه هه‌ردوولا به‌هۆی سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی سه‌ریان رووبه‌ڕووی سڕینه‌وه بوونه‌ته‌وه و خاوه‌نی مێژوویه‌كی سه‌ختی هاوشێوه‌ی یه‌كدین و پێویست ده‌كات زیاتر پابه‌ندی ئاشتی بن.
مه‌ناحیم رۆنسافت، یه‌كێك له‌وانه‌یه كه له هۆلۆكۆست رزگاری بووه و به‌شداری له یادكردنه‌وه‌كه‌دا كرد و پێشتریش له چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا به‌شداری له یادكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی دژ به موسڵمانانی سریبرینیتسای كردووه و له گوته‌یه‌كدا رایگه‌یاند، موسڵمانان و جووه‌كان خاوه‌نی مێژوویه‌كی هاوبه‌شن كه سته‌میان به‌رامبه‌ر كراوه و هه‌وڵ دراوه ناسنامه‌یان بسڕێته‌وه.
گوتیشی، موسڵمانانی بۆسنه 50 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دراوسێ جووه‌كانیان له جینۆسایدی هۆلۆكۆست ئاگادار كردووه‌ته‌وه و داڵده‌ی چه‌ندین هه‌زاریان داوه، بۆیه جووه‌كانیش له به‌رامبه‌ردا له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م له بۆسنه به هه‌مان شێوه هه‌زاران موسڵمانیان له پای وه‌فاداریان پاراست و حه‌شاریان دان.