ترەمپ لەسەر کوژرانی سەربازانی ئەمەریکی هاتەدەنگ
K24 – هەولێر:
سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا رایگەیاند، هێرشی ئەمڕۆی سەر هێزەکانمان لە ئەستۆی بایدنە، هەروەها ئیدارەی بایدن چەندین ملیار دۆلاری داوەتە ئێران.
ئەمڕۆ یەکشەممە (28ـی کانوونی دووەمی 2024) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس لە پەیامێکدا راگەیاندووە، هێرشی ئەمڕۆی سەر هێزەکانمان لە ئەستۆی بایدنە .سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، ئاماژەی بەوەشدا، ئەم هێرشەی ئەمڕۆ ئەنجامی لاوازی بایدنە.
دۆناڵد ترەمپ، گوتیشی: ئیدارەی بایدن چەندین ملیار دۆلاری داوەتە ئێران، هەروەها ئێمە لە ئێستادا لە جەنگی جیهانی سێیەمداین.
رۆژی یەکشەممە (28ـی کانوونی دووەمی 2024) فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ پێگەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا لە لهسهر سنووری نێوان ئوردن و سووریا، سێ سەرباز کوژران و 25 سەربازی دیکەش برینداربوون.
ئهو بنكه سهربازییانەی ئهمهریكا كه هێرشیكراوهتهسهر، دهكهوێته سێگۆشهی سنووری نێوان عێراق، سووریا و ئوردن و لە شەڕی داعش رۆلێکی بەرچاویان هەبوو لە تێکشکاندنی چەکدارەکانی ئەو گرووپە و ئازادکردنی ناوچەکانی عێراق و سووریا کە لەلایەن داعشەوە داگیرکرابوون.
عیسا حەسەن، پەیامنێری کوردستان24 لە واشنتنەوە رایگەیاند، بەرپرسانی ئەمنی ئەمەریکا بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارە دەگەڕێن، چۆن سیستمی بەرگری ئاسمانی دژەمووشەک و درۆنەکانی بنکە سەربازییەکانیان، پێش رووداوەکە نەیانتوانیوە درۆنەکەکان بتەقێننەوە.
دوای ئەوەی حکومەتی ئوردن رەتیکردەوە، ئەو هێرشەی بووەتە هۆی کوژرانی سێ سەربازی ئەمەریکی و برینداربوونی 25 سەربازی دیکە، لە خاکی وڵاتەکەیەوە ئەنجامدرابێت و ئاماژەی بەوەکردووە، هێرشەکە بۆ سەر بنکەی سەربازی تەنەف بووە کە دەکەوێتە خاکی سووریا، بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ چوار ئامانجیان بە درۆنی بۆمبڕێژکراو پێکاوە کە بریتین لە بنکە سەربازییەکانی شەدادی، روکبان و تەنەف لە سووریا و بنکەی دەریایی زەفەلون.
دوای ئەوەی پێنتاگۆن کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک سەربازی وڵاتەکەی پشتڕاستکردە و رایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکایان لە هێرشەکە ئاگادارکردووەتەوە و دەستپێکردنی لیکۆڵینەوەکانیشی لەو هێرشە راگەیاند.
لەلایەن خۆیەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، ئهم هێرشه لهلایهن گرووپه چهكدارهكانی سهر به ئێران له سووریا و عێراق ئهنجامدراوه و ههموو ئهو كهس و لایهنانه سزا دهدهین، كه هێزهكانمان دهكهنه ئامانج و له كات و ساتی گونجاو وهڵامیان دهدهینهوه، ئاشکراشیکرد: "سەرقاڵی كۆكردنهوهی زانیاریین لهبارهی هێرشكردنهسهر هێزهكانمان له ئوردن".
هەروەها کامیلا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەردەوام دەبن و هەموو ئەوانەی رۆڵیان هەبووە لە هێرشەکەی سنووری نێوان سووریا و ئوردن بە سزای خۆیان دەگەیەندرێن.