هۆکارێکی هەستکردن بە سەرما ئاشکرا دەکرێت

K24- هەولێر

پزیشکان هۆشداری دەدەن لە هەستکردن بە سەرما و ماندوێتی، گوزارشت لە کەمی رێژەی ئاسن لە جەستەتدا دەکات.

ڤیکاش مۆدی، پزیشک رایگەیاند، سەرمابوونی دەست و قاچ رەنگە لە ئەنجامی کەمخوێنی بێت کە بەهۆی کەمی ئاسنەوە دروست دەبێت.

بەگوتەی ئەو پزیشکە، ئەو کەسانەی کەمخوێنیان هەیە سوڕی خوێن لە لەشیان بەتەواوی خراپە، چونکە خڕۆکە سوورەکانی خوێنیان بەشی پێویست نییە بۆ دابینکردنی ئۆکسجین بۆخانەکان، ئەگەر بەشی پێویست ئۆکسجین بۆ خانەکانی جەستەت نەگەیشت، ئەوا هەست بە گەرمی وساردی جەستەت دەکەیت. جگە لە هەستکردن بە سەرما لە دەست و قاچەکاندا، نیشانەیەکی دیکەی باوی کەمخوێنی هەستکردنە بە ماندوێتی.

راشیگەیاند، ئەو کەسانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بۆ ئەم حاڵەتە ژنانن ئەویش بەهۆی وەستانی سوڕی مانگانەن چونکە زیاتر لە دوو هێندەی پیاوان پێویستیان بە ئاسن هەیە.

هەروەها نیشانەکانی دیکە کە ڕەنگە ئاماژە بن بۆ دابەزینی ئاستی ئاسن بریتین لە "رەنگ زەردی، سەرئێشە، هەناسەتەنگی، قژ و پێستی وشک، لێدانی دڵ بە خێرایی، ئاوسان و ئازاری زمان و دەم، شکاوی نینۆکەکان".

س/ سکای نیوز