هۆشیار زێباری: پۆلێنكردنی بانكی هودا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له لیستی سزادراوه‌كان بڕیارێكی گونجاوه
K24 – هەولێر:
ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاماژه به‌وه ده‌كات پۆلێنكردنی بانكی هودا و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه له لیستی سزادراوه‌كان گونجاوه و له جێی خۆیه‌تی.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 29ـی كانوونی دووه‌می 2024) هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کورستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایگەیاند، پۆلێنكردنی بانكی هودا و حه‌مه‌د مووسه‌وی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و بانكه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه له لیستی سزادراوه‌كان به‌هۆی تێوه‌گلاویان له سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاره‌داركردنی تیرۆر، ئه‌گه‌رچی دواكه‌وت، به‌ڵام بڕیارێكی گونجاو و له جێی خۆیدا بوو.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئەندامه‌ی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کورستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، لە ئەنجامی پڕۆسه‌یه‌كی پیشەیی بەردەوام کە لەلایەن ئەحمەد چەلەبی كۆچكردووه‌وه دەستیپێکرد بۆ دزینی ملیاران دۆلار. جێگای سەرسوڕمانی قه‌ده‌ره، كه بەڕێوەبەرەکەی بوو بە پەرلەمانتار و ئەندامی لیژنەی دەستپاکی؟
وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگەیاند، بانکی هودای عێراقی تێوەگلاوە لە پارەدارکردنی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و سوپای پاسداران.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا روونیشیكرده‌وه، لەپێناو پاراستنی سیستەمی دارایی عێراق و نێودەوڵەتی، چەند میكانیزمێك بەرامبەر ئەو بانکە بەکاردەهێنن.
تۆڕی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە داراییەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئه‌مه‌ریكا داوا دەکات، بانکی هودا لە سیستەمی دارایی ئەمه‌ریکا بپچڕێندرێت، هەروەها نووسینگەی چاودێری سامانی دەرەکی خاوەنی بانکەکەی خستە لیستی سزاکان.
پێشتریش وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی بیانی، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی سوپای پاسدارانی و گرووپە چەکدارەکان لە عێراق، سووریا و لوبنان، سزای بەسەر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فڵای بەغدا سەپاند.
هەروەها وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزای بەسەر حوسێن موئنیس، سەرۆکی بزووتنەوەی ماف لە پەرلەمانی عێراقیشدا سەپاند کە تۆمەتباری کردبوو بەوەی کەلوپەلی بۆ سوپای پاسداران گواستووەتەوە.