فابریس بلانش: فه‌ره‌نسا ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان پارێزراو بێت
K24 – هەولێر:
پڕۆفیسۆرێكی فه‌ره‌نسی له زانكۆی لیۆن ئاماژه به‌وه ده‌كات، فه‌ره‌نسا ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان پارێزراو بێت. ده‌شڵێت، ده‌بێت فه‌ره‌نسا و وڵاتان شتێك نیشانی ئێران بده‌ن كه رێگه له ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی له ناوچه‌كانی بگرێت.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 1ـی شوباتی 2024) فابریس بلانش، ئه‌كادیمی و پڕۆفیسۆر له زانكۆی لیۆنی فه‌ره‌نسی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، فه‌ره‌نسا دۆستی دێرینی هه‌رێمی كوردستانه به‌تایبه‌ت كه پاریس له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان كردووه و پێی وایه هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت ناوچه‌یه‌كی ئۆتۆنۆمی پارێزراو بێت.
فابرێس بڵانش ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی ئه‌زموونێكی پێشكه‌وتووه و فه‌ره‌نسا پشتیوانی لێ ده‌كات به‌تایبه‌تی له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ له به‌غدا، به‌ڵام روونه به‌غدا مووچه و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان نادات و رێز له ده‌ستووره‌كه‌ی خۆی ناگرێت كه ماف به هه‌رێمی كوردستان ده‌دات.
جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی سه‌قامگیری هه‌یه له رووی ئاسایش و ئابوورییه‌وه، به‌ڵام گرووپه شیعه‌كانی نزیك له ئێران ئه‌و خۆشگوزه‌رانی و سه‌قامگیرییه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان ناوێت و مه‌به‌ستیانه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق لێ بكه‌ن و ئاڵۆزی بكه‌ن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، له توانیادایه ببێته نموونه‌ی ناوچه‌یه‌كی هه‌ره ئارام له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گوزارشت له ئاشتییه‌كی قووڵ ده‌كات، به‌ڵام ئێران ئه‌مه‌ی ناوێت و له رێگه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌یه‌وێت رێگه‌ی لێ بگرێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت ئه‌و هه‌رێمه ته‌نیا كونسوڵخانه‌ی ئه‌وانی لێ بێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه پێویست ده‌كات فه‌ره‌نسا و وڵاتانی دیكه په‌یامیان روون بێت بۆ ئێران و به‌غدا و گرووپه چه‌كداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پێیان بڵێن هه‌رێمی كوردستان به ته‌نیا نییه و فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی لێ ده‌كات.
هه‌روه‌ها به پێویستی زانی فه‌ره‌نسا و وڵاتان شتێك به ئێران نیشان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له كاره ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی هه‌ڵبگرێت و چیدیكه له رێگه‌ی گرووپه به‌كرێگیراوه‌كانی له ناوچه‌كه ئاڵۆزییه‌كان دروست نه‌كات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە وەڵامی بارزان حەسەن، پەیامنێری کوردستان24 سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر رایگەیاند، "لەو کاتەی کە هێرشەکە ئەنجامدرا بە توندی سەرکۆنەم کرد، هەروەها داوای لە ئێران کردووە ئەو هێرشانە رابگرێت".
سەرۆکی فەرەنسا، لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە داڤۆس رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی گرنگمان لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبوو. هاوکات ناوبراو دووپاتیکردەوە، فەرەنسا پشتگیری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و هەمیشە فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە دەمێنێتەوە.