عه‌لی میرانی: ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی هێرشه‌كانه‌وه په‌یامێكی بۆ ئێران و رووسیا و چین نارد
K24 – هەولێر:
شڕۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان له عێراق و سووریا، په‌یامێكی بۆ ئێران، رووسیا، چین و هاوپه‌یمانه‌كانیان نارد.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 3ـی شوباتی 2024) عه‌لی میرانی، مامۆستای زانكۆ و شڕۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت كوردستان24 رایگه‌یاند، هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكی روون بوو بۆ گرووپه چه‌كداره‌كان له عێراق و سووریا و له هه‌ر شوێنێكی دیكه و پێی گوتن، رێگه به خۆی نادات خوێنی سه‌ربازه‌كانی به‌فیڕۆ بچێت، به‌ڵكو له هه‌ر كات و شوێنێك مه‌به‌ستی بێت تۆڵه‌یان ده‌كاته‌وه.
عه‌لی میرانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هاوكات ئه‌و هێرشانه په‌یامێك بوون بۆ ئێران، ئه‌گه‌ر چی راسته‌وخۆ له سوپای پاسدارانی نه‌دا، به‌ڵام له بهركێگیراوهكانی دا.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، له‌پاڵ ئه‌وه‌ی په‌یامێك بوو بۆ ئێران و گرووپه چه‌كداره پڕۆكسییهكان، هاوكات واشنتن له‌م رێگه‌یه‌وه په‌یامێكی بۆ رووسیا و چین و هاوپه‌یمانه‌كانیشیان نارد.
ئه‌و شڕۆڤه‌كاره سیاسی روونیشیكرده‌وه، هێرشه‌كان ئه‌گه‌ر چی سه‌ركرده سه‌ربازییه مه‌یدانییه‌كانی ئێرانی نه‌كرده ئامانج، به‌ڵام ترسێكی بۆ دروست كردن و پێی گوتن هه‌ر كات بیه‌وێت ئه‌وانیش به‌ئامانج ده‌گرێت و سڵیان لێ ناكاته‌وه.
به‌ره‌بەیانی ئەمڕۆ شەممە، له كاردانه‌وه‌ی كوشتنی سێ سه‌ربازه‌كه‌ی ئه‌مەریكا له بنكه‌ی "تی-22"ـی سنووری ئوردن، ئه‌مەریكا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی گرووپ و میلیشیاكان له عێراق و سووریا ده‌ستیپێكرد، تێیدا 85 پێگەی سوپای پاسداران و میلیشیاکان و چەندین کۆگای درۆن و مووشەکیش لەو دوو وڵاته وێرانكران.
هێرشه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مەریكا له ده‌ره‌وه‌ی خاكی عێراقه‌وه بوون، كه ره‌نگه كه‌فوكوڵی لایه‌نه شیعه‌كان كه‌متر ده‌ربكه‌ون، به‌ڵام نایشارنه‌وه پێشوه‌خته حكومه‌تی عێراقیان له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عێراق ئاگاداركردووه‌ته‌وه، حكومه‌تی عێراقیش له‌ڕێگه‌ی گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كان رایگه‌یاند، هێرشەکانی ئەمەریکا تێکدانی هەوڵەکانی عێراقە و راماندەکێشێت بۆ دەرئەنجامە پێشبینی نەکراوەکان، كه بەجۆرێکه لێکەوته‌ی کارەساتباری بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق ده‌بێت.
هێرشه‌كه‌ی ئه‌مەریكا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گای گرووپ و میلیشیا چه‌كداره‌كان له عێراق و سووریا، پێناچێت یه‌كه‌م و دوایین هێرش بێت و دڵی ئه‌مەریكا به‌و 125 مووشه‌كه ئاو بخواته‌وه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت زنجیره‌یه‌ك هێرشی دیكه‌ی به‌دوادابێت و دۆخی ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاقارێكی نادیار ببات.