ئاسایشی هەولێر شەش کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەهۆشبەرەکان دەستگیردەکات

دەستگیرکردنی شەش تۆمەتبارەکە لە ئاسایشی هەولێر
دەستگیرکردنی شەش تۆمەتبارەکە لە ئاسایشی هەولێر

K24 – هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی شەش کەسی راگەیاند کە تۆمەتبارن بە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە.

رۆژی یەکشەممە (4ـی شوباتی 2024) بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، ‎دوای چاودێریکردن و بەدواداچوونی هێزەکانمان، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، شەش تۆمەتباری بازرگانیکردن بەماددە هۆشبەرەکانمان دەستگیر کرد.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، تۆمەتبارەکان بەناوەکانی (آ، م، م)، (آ، م، ح)، (م، و، آ)، (ف، آ، ک)، (آ، م، ن) و (س، م، ب) لە کاتی دەستگیرکردنیان دەستگیرا بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی کریستاڵ وجامایکا و چوار چەکی بێمۆڵەت لە جۆری (دەمانچە)و بڕی (165) هەزار دیناری عێراقی ساختە و هەروەها هەندێک کەلوپەلی کێشانی ماددەی هۆشبەر.