نوێنەری رووسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایش: ئەمەریکا و بەریتانیا پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکەن

ڤاسيلی نيبينیزيا، نوێنەری رووسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی
ڤاسيلی نيبينیزيا، نوێنەری رووسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی

K24 – هەولێر:

نوێنەری رووسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی هێرشەکانی ئەمەریکای کرد و رایگەیاند، ئەو وڵاتە سەروەری خاکی عێراقی پێشێلکردووە.

ڤاسيلی نيبينیزيا، نوێنەری رووسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە گوتەیەک لە دانیشتنی تایبەت بە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، ئەمەریکا و بەریتانیا رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان ناگرن و پێشێلی دەکەن.

نوێنەری رووسیا ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا خەڵکی سڤیل کوژراون و ئەو هێرشانە یارمەتی سەرهەڵدانەوەی داعش دەدات.