نوێنەری ئەمەریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایش: وەڵامی ئەمەریکا بۆ هێرشەکان بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بووە
K24 – هەولێر:
نوێنەری ئەمەریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، هێرشەکانیان لە عێراق و سووریا دژی گرووپە چەکدارەکان پێویست بوون.
رۆبەرت وود، نوێنەری ئەمەریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، وەڵامی ئەمەریکا بۆ ئەو هێرشانەی دەکرێتەسەری بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بووە و بارەگای هەواڵگری و کۆگاکانی چەکیشی کردووەتە ئامانج.
نوێنەری ئەمەریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتیشی، ئەمەریکا نایەوێت گرژییەکان لە ناوچەکە زیاد بکات و ئێرانیشی تۆمەتبار کرد کە لە بەشێک لە هێرشەکانی کراونەتە سەر ئەمەریکا هاوکار بووە.